ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

زەڕین ساری

تاکوو 3 میلیۆن دۆلار

زەڕین ساری لە ڕێبەرە سەرەکییەکانی «حیزبی/بەرەی ئازادی خەڵکی شۆڕشی» (به زمانی تورکی: Devrimci Halk KurtuluşPartisi Cephesi، یا DHKP/C) است. DHKP/C لە دەیەی ٩٠ی زایینی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەی یەکگرتووەکان، بۆ نموونە پێرسنێلیسەربازی و دیپلۆماتی و ناوەندەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی کردۆتە ئامانج. DHKP/C پاش هەڵوەشانەوە لە ساڵی 1994 پێشینییەکەی or Dev Solپێکهات. ئامانجی ئه‌و وه‌ده‌رنانی هێزه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان و ناتۆ له‌ تورکیا و دانانی حکومه‌تێکی سۆسیالیسته‌. له‌ فێبریبه‌ری 2013دا،خۆکوژێکی سه‌ر به‌م ده‌سته‌یه‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ئانکارا و گاردێکی ئاسایشی تورکی کوشت. وه‌زاره‌تیکاروباری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ساڵی 1997 DHKP/C وه‌ک ڕێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی بیانی ڕاگه‌یاند و ئه‌مه‌ی له‌ 24ی ژووڵاوی 2013دا پاشپێداچوونه‌وه‌ درێژ کرده‌وه‌.

زەڕین ساری پارێزەرێکە کە لە دەیەی 90 زایینی کاری دەکرد بۆ Dev Sol. ئەو لە ساڵی 1993 لە تورکیا هەڵات. ئەو لەگەڵ سورسانکاراتاس، ڕیبەری دامەزرێنەری DHKP/C، هاوسەرگیری کرد. ئەم دوو کەسە بەڕیوەبەرایەتی چالاکی DHKP/C، دەکرد لە ئەوروپا. ساری لە 1999 لە بەلجیک دادگاییکرا. ئەو ماوەیەک لە بەندیخانەدا بوو و لە ساڵی 2008 ئازاد بوو. لەو ساڵە کاراتاس بەهۆی شێرپەنجە مرد. وا گومان دەکرا سەرۆکی شاراوەی DHKP/C ـە و فەرمانی هێڕش بۆ نووسینگەی ناوەندی پۆلیسی تۆرکیە و کۆمەڵەی نیشتەجێبوونی پۆلیسی دەرکرد لەئانکارا لە 20 سێپتەمبەری 2013. ساری هاوڕێ لەگەل موسا ئاسۆ بەرپرسی هێرشەکانی مارسی 2013 یە دژی وەزارەتی دادوەری تورکیا ونووسینگەی ناوەندی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) لە ئانکارا، کە بریندارێکی لێکەتەوە.

موسی ئاسۆگلوو، زرین ساری و سه‌حه‌ر ده‌میرسن سه‌رکرده‌ی سه‌ره‌کی “پارتی به‌ره‌ی ئازادی نیشتیمانی”ن.

Additional Images

زەڕین ساری
زەڕین ساری