هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

هێرش بۆ USS Cole

عەدەن، یەمەن | 12ی ئۆکتۆبەری2000

لە 12ی ئۆکتۆبەری2000، دوو دانەری بۆمبی خۆتەقینەوە بەلەمێکی بچووکیان پڕ کرد لە تەقەمەنی و کوتایان بە USS Cole کە لە بەندەری عەدەن وەستابوو. بەهۆی ئەم تەقینەوە، کونێکی گەورە لە تەنیشت ئەم کەشتییە دروست بوو. 17 مەلەوان کوژران و زیاتر لە 30 کسی دیکە بریندار بوون. ئەم هێرشە لەلایەن ئەندامانی القاعدە وەکوو جمال محمد البداوی و فهد محمد احمد القصع پلانی بۆ دانرابوو.

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی کەسانی پەرپرس لەم هێرشەدا، تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.