هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

دانانەوەی بۆمب لە یانەی USO

ناپلی ئیتالیا | 14ی ئەپریلی 1988

لە 14ی ئەپریلی 1988، ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە بەرانبەر یانەی USO لە ناپلی ئیتالیا تەقێوە. بەهۆی ئەم تەقینەوە پێنج کەس بۆ نموونە چەندین سەربازی ئەمریکی کوژران و 15 کەس بۆ نموونە چوار سەربازی ئەمریکی بریندار بوون. ژۆنزۆ ئۆکودایرا (Junzo Okudaira) لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی «سوپای سووری ژاپۆن» (JRA) لە 9ی ئەپریلی 1993 لە وڵاتە یەکگرتووەکان بە تاوانی هاوکاری لە تەقینەوەی ناپڵ دادگاییکرا. ئۆکودایرا هەروەها گومانلیکراوە لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیل و هێرش هاوەن بۆ باڵوێزخانەی وڵاتەیەکگرتووەکان لە رۆما لە ساڵی 1987.

JRA لە دەیەی 70 پاش جیابوونەوە لە ئەنجوومەنی کۆمۆنیستی ژاپۆن – حیزبی سوپای سوور پێکهات. ئەم ڕڕێکخراوەیە لە خولی بەهێزی خۆی نزیکەی 40 ئەندامی هەبوو و یەکێک لە باشترین گرووپەکانی چەکداری چەپی جیهان دادەنرێت. لە دەیەی 70ی زایینی، JRA کۆمەڵێک هێرشی لە هەموو جیهاندا ڕێکخست کە دەکرێ ئاماژە بکرێت بە کوشتاری 1972 لە فڕۆکەخانەی لۆدی ئیسرائیل، دووجار ڕفاندنی فڕۆکە لە ژاپۆن جارێکیس دەستبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی وڵاتەیەکگرتووەکان لە کوالالامپوور.

ئامانجی مێژوویی JRA ڕووخاندنی حکومەت و پادشایی ژاپۆن بوە. هەرچەند، سەرۆکی ئەم گرووپە لە ساڵی 2000 دەستبەسەر کرا و ساڵی دواتر گرووپەکە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند. پێشینەی پەیوەندی نزیکی ئەم ڕێکخراوەیە لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانی فلیستینی زۆرکەسی گەیاندبوو بۆ سەر ئەم بڕوایە کە پێکهاتەی هێزی JRA گوستراوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی کەسانی پەرپرس لەم هێرشەدا، تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.