هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

ڕفاندنی فڕۆکە لە فڕینی 847 TWA

بەیرووت، لوبنان | 14ی ژونی 1985

لە 14ی ژونی 1985، تیرۆریستەکانی پەیوەندیدار بە حیزبولا فڕۆکەی فڕینی 847 TWA ڕفاند کە لە ئاتەنی یۆنانەوە بەرەو ڕۆما دەڕۆیشت. تیرۆریستەکان سەرەتا فڕۆکەکەیان لە بەیروتی لوبنان نیشاند و لەوێ چەند گەشتیاریان لەبەرانبەر وەرگرتنی سووتەمەنی ئازاد کرد. پاشان فڕۆکەکە بەرەو الجزیرە، پایتەختی الجزایر، ڕۆیشت و پاش ئازادکردنی ژمارەیەکی دیکە لە گەشتیارەکان، لەویوە بەرەو بەیروت گەڕانەوە.

لە بەیروت، تیرۆریستەکن یەکێک لە مەلەوانەکانی هێزی دەریایی وڵاتە یەکگرتووەکان بە ناوی رۆبەرت ستیتم (Robert Stethem)یان دەستنیشان کرد. تیرۆریستەکان ستیتمیان کوتا و تەقەیان لێکرد، و پاشان تەرمی ستیتمیان لەسەر جادەی فڕۆکەخانە فڕێدا. لە بەیروت، 12 پیاوی چەکداری دیکە هاتنە ناو فڕۆکە. پاش گەڕانەوەی فڕۆکە بۆ الجزیرە، 65 گەشتیاری دیکە ئازاد کران.

لە کۆتاییدا، فڕۆکەکە دیسان گەڕاوە بۆ بەیروت و تا 30ی ژون لەوێ ماوە. گەشتیارەکانی دیکە لە بەیروت بۆ سوریا گواسترانەوە. لە سوریا، گەشتیارەکان بە فڕۆکەی هێزی هەوایی وڵاتە یەکگرتووەکان بەرەو ئەڵمانی رۆژئاوا گواسترانەوە. لە تیرۆریستە بەرپرسەکانی ئەم هێرشە دەکرێ ئاماژە بکرێت بە علی عطوه، حسن عزالدین، محمد علی حمدی و جەند کەسی دیکە.

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی کەسانی پەرپرس لەم هێرشەدا، تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.