هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

دانانەوەی بۆمب لە فڕینی 840 TWA

یۆنان | 2ی ئاپریلی 1986

لە 2ی ئاپریلی 1986، بۆمبێک لەناو فڕۆکەی فڕینی 840 TWA کە لە ڕۆمای ئیتالیاوە بەرەو ئاتنی یۆنان دەڕۆیشت تەقێوە. ئەم تەقینەوە بوو بە هۆی ئەوە کە چوار هاووڵاتی ئەمریکی لە فڕۆکەوە فڕێدرێنە دەرەوە. هیچکام لەو چوارکەسە زیندوو نەمان. منداڵێکی 9 مانگە و دایکی ئەم منداڵە لەو چوار قوربانییە بوون. پێنج کەسی دیکە بەهۆی ئەم تەقینەوە بریندار بوون کە هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینی خێرای پەستانی هەوای ناو فڕۆکەکە بوو. 110 گەشتیاری ماوە بەبێ زیانی جیددی لەم ڕيداوە ڕزگاریان بوو.

به‌رنامه‌ی «پاداشتی دادوه‌ری» بۆ ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی دادگاییکردنی که‌سانی به‌رپرسی ئه‌م هێرشه‌، تا 5 میلیۆن دۆلار پاداشت ده‌کات.