هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

قاچاغی نەوت و کەلوپەلی کەلتووری کۆن لە بەرژەوەندی حکومەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی ئاڵۆزبوونی بەرچاو لە ڕەوتی فرۆشتن و/ یان بازرگانی نەوت و کەلوپەلی کەلتووری کۆن لەڕێگەی/بە/لەلایەن/لەبەرژەوەندی حکومەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.

گرووپە تیرۆریستییەکان وەک داعش بۆ جێبەجێکردنی هەڵمەت و هێرشەکانی خۆی پشتیان بەستووە بە تۆڕەکانی دابینکردنی دارایی و پاڵپشتی. سوودوەرگرتنی نایاسایی داعش لە نەوت و چالاکی ئەم گرووپە لەبواری قاچاغی کەلوپەلی دێرینی دزراو لە سووریا و عێراق سەرچاوەی سەرەکی ئەم گرووپەیە. ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەم سەرچاوەیە ملیۆنا دۆلار داهات بەدەست دێنێت و بە هەنگاوی دڕندانە هەڵدەستن بە کوشتنی خەڵکی بێتاوان. زیانێک کە داعش بە ئاسەواری کەلتووری و مێژوویی عێراق و سووریای گەیاندووە بەڵگەی نایابی ژیان و کۆمەڵگای دێرینی لەناو بردووە.

پارەی ئاسنینی کۆن و مێژوویی، گەوهەر و گەوهەرى داتاشراو، قاپی کانزایی، پەیکەر، دەفر و بەردی نووسراوە ی بیزماری هەندێ لە کەلوپەلی کەلتووری عێراق و سووریایە کە جێگەی سەرنجی داعشە. «لیستەی سووری فریاگوزاری کەلوپەلی دێرین کە لە مەترسی دایە» کە ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی موزەکان بە پاڵپشتی وەزارەتی وڵاتە یەکگرتووەکان دابینی کردووە، داگری چەندین جۆرە کەلوپەلی دزراو و قاچاغکراوە لە سووریا و عێراق کە لێرەدا و لەوێ لەبەردەستە.

وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دابینکردنی پارەی تیرۆریسم، هیوادارە کە ئەم پاداشتە بواری وەرگرتنی زانیاری بڕەخسێنێت دەربارەی کەسانی ئاسایی و یاسایی چالاک لە ڕەوتی بەرهەمهێنان، ئاسانکاری، پرۆسەکردن، قاچاغ، دابەشکردن، فرۆشتن و بازرگانی نەوت و کەلوپەلی کۆن لە بەرژەوەندی داعش و زانیارییەکان ببەسترێنەوە بە تۆڕەکان، شێوا و ئاراستەی قاچاغ و چالاکییەکان.

http://icom.museum/resources/red-lists-database/red-list/syria/

http://icom.museum/resources/red-lists-database/red-list/iraq-2015/

http://eca.state.gov/video/conflict-antiquities-panel-1-video

http://eca.state.gov/video/conflict-antiquities-panel-2-video

کەلوپەلی کۆنی مێژوویی

Photo of Antiquities
Photo of Antiquities
Photo of Antiquities
Photo of Antiquities
Photo of Antiquities
Photo of Antiquities