بەیانی 12ی نۆڤەمبەری 1997، چوار کارمەندی کۆمپانیای نەوتی یونیۆن تەکساس (UTP) لە کاتی ڕۆیشتن بۆ شوێنی کارەکەیان لە کراچی پاکستان کوژران. پاش گەیشتنی ئۆتۆمبیلی ستێشنی ئەوان بۆ نزیکی پردێک، دوو پیاوی چەکدار لە ئۆتۆمبیلێکی سووری هۆندا سیڤیک دابەزین و ستێشنەکەیان گولوڕێژ کرد. هەر چوار کارمەندی ئەمریکی هاوڕێ لەگەڵ شۆفێری پاکستانی ئەون لەم هێرشەدا کوژران.
زۆر یەک لە چاودێران ئەم هێرشە بە هەنگاوێکی تۆڵەسەندێنەوە بە دژی بڕیاری مەحکومکردنی میر ئامیل کەنزی دەزانن کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەرکرابوو. هەڵبەت ئەم بۆچوونە هیچکات بە فەرمی پشتڕاست نەکراوە. تاوانی کەنزی هاوکاری لە کوشتنی دوو کارمەندی CIA بوو لە دەرەوەی نووسینگەی ئەم ئاژانسە لە لەنگلی ڤیرڤجینیا لە ساڵی 1993.
بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی کەسانی پەرپرس لەم هێرشەدا، تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.