هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

کوشتنی جوئیل وەسلەی شروم (Joel Wesley Shrum)

تەعەز،یەمەن | 18ی مارسی ,2012

لە ڕۆژی 18ی مارسی 2012، شروم 29 ساڵە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ شۆنی ئیشەکەی خۆی لە تەعەز، یەمەن، بە گولە کوژرا. ئەم گولەیە لەلایەن کەسێک هاویشترا کە لە پشتەوەی ماتۆڕێک کە هاو ئاراستەی ئۆتۆمبیلی شرۆم وەستابوو.

شروم لە ڕۆژی مردنی خۆی بەڕێوەبەر و مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوو لە ناوەندی فێرکاری و گەشەی نێودەوڵەتی. ئەو هاوڕی لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵی کەمتەمەنی لە یەمەن دەژیا.

چەند ڕۆژ پاش ئەم هێرشە، ڕێکخراوەی تیرۆریستی القاعدە لە نیودوورگەی عەرەبستان (AQAP) بەرپرسایەتی ئەم کوشتنەی لەئەستۆ گرت.

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەیەکگرتووەکان لە بەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دەستبەسەرکردنی یان دادگاییکردنی کەسانێک کە جوئیل شروم¬، هاووڵاتی ئەمریکییان کوشتووە یان لە کوشتنیدا بەشدار بوون، تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.

نیگاری زێده‌

Joel Shrum English Poster
Joel Shrum Arabic Poster
Joel Shrum Farsi Poster
Joel Shrum Turkish Poster