هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

هێرش بۆ ناوەندی بازرگانی جیهانی پەنتاگۆن

لە بەیانی ڕۆژی 11ی سێپتەمبەری 2001، نۆزدە تیرۆریستی پەیوەندیدار بە ڕێکخراوەی تیرۆریستی القاعدە چوار فڕۆکەی بازرگانیان دزی. ئەم فڕۆکەیە لە فڕۆکەخانە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکانەوە بەرەو کالیفۆرنیا دەچوون.

دوو فڕۆکەی یەکەم کە لە فڕۆکەخانەی نێودەولەتی لۆگان لە بۆستۆن هەستابوون، دزران و خۆیان لە تاوەری سەرەکی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک کوتا. لێکەوتنی ئەم فڕۆکەیانە و گەرمای تووندی سووتەمەنی جێت، بوو بە هۆی زیانگەیاندن و داڕمانی پێکهاتەی تاوەرەکان.

فڕۆکەی سێهەم کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دالاس هەستابوو، دزرا و خێرا بە نێوانی نیو کاتژمێر لە لیکەتنی دووهەمین فرۆکە بینای ناوەندی بازرگانی جیهانی خۆی لە پینتاگۆن کوتا. ئەم هێرشە زیانێکی زۆری گەیاندە ئەم بینا گەورەیە و بوو بە هۆی مەرگی دەیان گەشتیار و 125 کەس لە کەسانی ناو بیناکە.

فۆکەی چوارەم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نیویۆرکەوە هەستابوو و وادەشیت بۆ ‌هێرش بۆ کۆشکی کۆنگرێس یان کۆشکی سپی لەبەرچاو گیرابوو. هەرچەندە، گەشتیارەکانی ئەم فڕۆکەیە بۆ بەرگری لە ڕفاندنی لەگەڵ تیرۆریستەکان تێکهەڵچووبوون. بە هەنگاوی ئازایانەی ئەم گەشتیارانە، تیرۆریستەکان هیچکات نەگەیشتنە ئامانجی خۆیان و فڕۆکە لە نزیکی شانکسڤیل پەنسیلڤانیا کەوتە خوارەوە. ئەم ڕووداوە بوو بەهۆی کوژرانی 40 کەس لە گەشتیارەکانی فڕۆکەکە.

هێرشەلانی 11ی سێپتەمبەری 2001 بوو بەهۆی کوژرانی 2,998 هاووڵاتی وڵاتانی جیاواز. ڕێکخراوەی تیرۆریستی القاعدە بەرپرسیاریەتی پلاندانان و ئەنجامی ئەم هێرشانەی لە ئەستۆ گرت و اسامه بن لادن، ڕێبەری مردووی ئەم گرووپە، پاش ئەم هێرشانە پەیامی ڤیدیۆیی قەبووڵکردنی بەرپرسیاریەتی بڵاو کردەوە. پاش ڕووداوەکانی هاربۆر لە ساڵی 1941، ئەمە مەرگبارترین هێرشەکانی دژ بە ئەمریکا دێتە ئەژمار کە لە لایەن هێزی دەرەکی ئەنجام دراوە.

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی کەسانی پەرپرس لەم هێرشەدا، تا 25 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.