ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

سامی جەسیم محەمەد ئەلجەبووری (Sami Jasim Muhammad al-Jaburi)

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

سامی جەسیم محەمەد ئەلجەبووری، کە بە حاجی حەمیدیش (Hajji Hamid) ناسراوە، ڕێبەرێکی باڵای دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامە (ISIS) و ئەندامی بەجێماوی ڕێکخراوی پێشووی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ئەلقاعیدەی عێراقە (AQI). محەمەد ئەلجبووری لە بەڕێوەبەریی دارایی بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ڕۆڵی سەرەکی هەبووە.

لە کاتی خزمەتکردنی وەک نوێنەری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە باشووری مووسل (southern Mosul) لە 2014دا، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەو هاوتای وەزیری دارایی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام خزمەتی کردووە، و چاوەدێریی پەیداکردنی داهاتی چالاکییەکانی ئەم گرووپەی لە ڕێگەی فرۆشتنی قاچاغیی نەوت، گاز، ئاسەوارە کۆنەکان، و مادە کانزاییەکان کردووە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ویلایەتە یەکگرتووەکان (The US Department of the Treasury) لە سێپتەمبەری 2015، بە پێی فەرمانێکی چێبەجێکاری (E.O.) 13224، کە گەمارۆی دارایی دەخاتە سەر تیرۆریستەکان و ئەو کەسانەی کە پشتگیریی تیرۆریسم یان کردەی تیرۆریستی دەکەن، ئەوی وەک تیرۆریستێکی جیهانی دەستنیشان کرد.

لە مانگی جوونی 2014دا، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، کە بە داعشیش (Da’esh) ناسراوە، کۆنتڕۆڵی هەندێک لە بەشەکانی سووریا و عێراقی بەدەستەوە گرت، بۆخۆی شتێکی بە ناوی “خەلیفە”ی ئیسلامی (“Islamic “caliphate”)، ڕاگەیاند، و ئەلبەغدادی وەک “خەلیفە” ناساند. لەم ساڵانەی ڕابردوودا، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام وەفاداریی گرووپە جیهادییەکانی وەدەست هێنا و لە هەموو دونیا خەڵکی بەرەو تووندڕەوی برد، باسی لەوە دەکرد کە هێڕش دەکاتە سەر هەموو گۆی زەوی.

ئەم خەڵاتە چرکە ساتێکی گرینگە لە شەری ئێمە لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام. هەروەک چۆن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە مەیدانی شەڕدا شکست دراوە، ئێمە دەمانهەوێت سەرکردەکانی ئەم گرووپە بناسین و بدۆزینەوە بۆ ئەوەی شەڕی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام سەرکەوێت و بتوانێت لە وێرانکردنی پاشماوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بەردەوام بێت و بەرزەفڕییەکانی ئەم رێکخراوە لە ناو ببات.

نیگاری زێده‌

سامی جەسیم محەمەد ئەلجەبووری (Sami Jasim Muhammad al-Jaburi)