ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

سەلمان ڕائوڵ سەلمان (Salman Raoul Salman)

تاکوو 7 میلیۆن دۆلار

سەلمان ڕائوڵ سەلمان چالاکییە تیرۆریستییەکانی حیزبوڵڵا (Hizballah) لە نیوگۆی ڕۆژئاوا بەڕێوە دەبات و پشتگیرییان لێ دەکات. هەروەها وەک سەرکردەیەکی ڕێکخراوی ئاسایشی دەرەکیی حیزبوڵڵا (Hizballah’s External Security Organization (ESO))، سەلمان بەشداریی لە کۆمەڵێک پیلان لە هەموو جیهاندا کردووە. ڕێکخراوی ئاسایشی دەرەکیی ESO توخمێکی بەرپرسیاری پیلان دانان، ڕێکخستن و جێبەجێکردنی هێرشە تیرۆریستییەکانی حیزبوڵڵا لە دەرەوەی لووبنانە (Lebanon). ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی سەرەکیی هاووڵاتیانی ئیسڕائیلی (Israelis) و ئەمەریکییان (Americans) بە ئامانج گرتووە.

لە نێوان ئەم پیلانانەی کە سەلمان تێیانەوە گلاوە، دانانەوەی بۆمب لە ناوەندیی کەلتووریی ئەنجومەنی هاوبەشیی ئیسڕائیلییەکانی ئەڕژەنتین (Argentine Israelite Mutual Association (AMIA)) بووە. لە 18 جولای 1994دا، حیزبوڵڵا ئۆتۆمۆبێلێکی پڕ لە تەقەمەنیی لە دەرەوەی ناوەندی کەلتووریی AMIA لە بووینووس ئایرس (Buenos Aires) تەقاندەوە کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 85 کەس. سەلمان بە ڕێکخەری ئەم هێرشە دادەندرێت.

وەزارەتی خەزێنەداریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (U.S. Department of Treasury) لە 19 جوولای 2019دا بە پێی فرمانی جێبەجێکاریی 13224 بە هۆی پشتگیریی دابینکاریی بۆ چالاکییە تیرۆریستیییەکانی حیزبوڵڵا، سەلمانی وەک تیرۆریستێکی جیهانیی بە تایبەت داندراو (Specially Designated Global Terrorist) دیاری کردووە.

نیگاری زێده‌

سەلمان ڕائوڵ سەلمان (Salman Raoul Salman)
Salman Raouf Salman - English
Salman Raouf Salman - Arabic
Salman Raouf Salman - French
Salman Raouf Salman - Portuguese
Salman Raouf Salman - Spanish