ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

سیف العادل

تاکوو 10 میلیۆن دۆلار

ئەلعەدل لە رێبەرانی باڵای ئەلقاعیدە و ئەندامی شۆرای رێبەرایەتی ئەلقاعیدە یان ھەمان «مجلس الشورا»یە. ئەلعەدل كۆمیتەی سەربازی ئەلقاعیدەش رێبەرایەتی دەكات.

ئەلعەدللە ساڵی 1998 دەستەی دادوەری فیدڕاڵ بە تۆمەتی دەستێوەردان لە بۆمب رێژكردنەكانی 7ی ئابی 1998 لە سەفارەتخانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دارالسلامی تانزانیا و نایروبی كینیا دادگایی كرا. ئەم ھێرشانە 224 كوژراوی مەدەنی و 5,000 برینداری لێكەوتەوە.

ئەلعەدل پێش دەستبەسەربوونی لە ساڵی 1987 بە دەرەجەی نەقیبی دووەم لە نێو ھێزەكانی تایبەتی میسردا خزمەتی دەكرد. لەم ساڵەدا لە پاش تیرۆری سەرنەكەوتووی وەزیری وڵاتی میسر، ئەلعەدل لەگەڵ ھەزاران كەس لە شەڕكەرانی دژی حكوومەت دەستبەسەر كرا

تاكوو ساڵی 1990، ئەلعەدل و بەڕێوەبەرانی ئەلقاعیدە سەرقاڵی پێشكەش كردنی پەروەردە سەربازییەكان و زانیارییەكان لە وڵاتە جیاوازەكانی وەكوو ئەفغانستان، پاكستان و سودان بە قازانجی ئەلقاعیدە و گرووپە گرێدراوەكانی وەكوو جیھادی ئیسلامی میسر بوون.

لە ساڵەكانی 1992 و 1993، عبداللە ھەوڵیدا بۆ پێشكەش كردنی پەروەردە سەربازییەكان بە بەڕێوەبەرانی ئەلقاعیدە و ھەندێ لە ھۆزە سۆمالیاییەكان. ئەم ھۆزانە لە رەوەتی ئۆپەراسیۆنەكانی «گەرانەوەی ھیوا» لەگەڵ ھێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە موگادیشو شەڕیان كرد.

لە ساڵی 1998 ئەو لە رێگای دەستەی دادوەری فیدڕاڵەوە بە ھەبوونی بۆمب رێژكردنەكانی 7ی ئابی 1998 لە سەفارەتخانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دارالسلامی تانزانیا و نایروبی كینیا تاوانباركرا.

پاش ئەم بۆمب رێژكردنانە، ئەلعەدل بە پشتیوانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرەو باشووری ئەو وڵاتە بەڕێكەوت و ماوەیەك لەوێدا ژیا. لە ساڵی 2003، كاربەدەستانی ئێرانی عبداللە و رێبەرانی دیكەی ئەلقاعیدەیان خستە ژێر بەندی ماڵەوە.

لە ئەیلوولی 2015، ئەلعەدل و چوار كەسی دیكە لە رێبەرانی باڵای ئەلقاعیدە لە بەرانبەر ئازادكردنی دیپلۆماتی ئێرانی كە ھێزەكانی ئەلقاعیدە لە یەمەن رفاندبوویان، لە بەندكردن لە ئێران رزگاربوون.

ئەلعەدل لە جێگرانی باڵای ئەبومەسعەب زەرقاوی، دامەزرێنەری ئەلقاعیدە لە عێراقدابوو كە دواتر بووە داعش.

نیگاری زێده‌

English AAA and SaA PDF