چیرۆکی سه‌رکه‌وتن
چیرۆکی سه‌رکه‌وتن

رەمزی ئەحمەد یۆسف

تاوانباربوون

رەمزی ئەحمەد یۆسف کەسی سەرەکی پلانداڕێژی تەقینەوەی فێبریڤەری 1993 بوو لە ناوەندی بازارگانی نیۆیۆرک. ئەم هێرشە شەش کوژراو و زیاتر لە سەت برینداری لێکەوتەوە. یۆسف و هاوڕێکانی ئۆتۆمبیلی پڕ لە مادەی تەقەمەنییان کوتایە ژێرخانی ناوەندی بازرگانی جیهانی. چەند کاتژمێر پاش ئەم کارە، یۆسف بە فڕۆکە ڕایکردە پاکستان.

یۆسف لە پیلانی ئاڵۆزی تیرۆریستی فیلیپیندا بینرا. یۆسف ویستی پۆپ ژان پۆلی دووەم تیرۆر بکات کە لە 14ی ژەنیڤەری 1995 سەفەری کردبوو بۆ فیلیپین و چەند ڕۆژ دواتر 12 فڕۆکەی ئەمریکی لە ئاسیا لەناو بەرێت. ئەم پیلانە گشتییە ناوی «ئۆپلان بۆجینکا» بوو کە لە زمانی گشتی عەرەبیدا بە واتای «هەڵمەتی تەقینەوە» یان «هەڵمەتی تەقینەوەی گەورە» یە. یۆسف پلانداڕێژی سەرەکی «ئۆپلان بۆجینکا» بوو بەڵام لە یاریزانە سەرەکییەکانی دیکەی «ئۆپلان بۆجینکا» دەکرێ ئاماژە بکرێت بە والی خان ئەمین شا، عبدالحکیم مراد، خالد شیخ محمد (مامی یۆسف و پلانداڕیژی سەرەکی هێرشەکانی 11ی سیپتەمبەر).

لە چوارچێوەی ئەم پیلانە گشتییەدا، قەراربوو کە پێنج تیرۆریست لە ڕۆژەکانی 21 و 22 ژەنیڤەری 1995، تەقەمەنییەکانی لە شوێنی پشوودانی گەشتیاری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە یەکەم خولی هەر فڕینێک لە 12 فڕۆکەی گەشتیاری کە بەرەو وڵاتە یەکگرتووەکان بەڕیوەبوو دانێن و بەر لە تەقینەوە لەسەر ئۆقیانووسی ئارام لێیان دابەزن. یەکە یەکی ئەم پێنج تیرۆریستە پێیان ڕاسپێردرابوو کە سواری دووەم یان تەنانەت سێیەم فڕین بن و لە هەر 12 فرۆکەکەدا بۆمب دانێنەوە. پێشبینی دەکرا کە لەم قۆناغە لە پلانەکەدا 4,000 کەس بکوژرێت.

بە خۆشییەوە یۆسف و هاوڕێکانی تا ڕادەیەک کەمترخەم بوون و ئەم کەمترخەمییانە بوون بە هۆکاری شکست. لە 6ی ژەنیڤەری 1995، ئاویتەی کیمیایی دروستکەری دووکەل کە جامی شوقەکەی شکاند، بوو بەهۆی ئەوە کە یۆسف و مراد لە شوقەکەیان لە مانیل ڕا بکەن. یۆسف و مراد بۆ هەڵگرتنەوەی لۆپتۆپ و بەڵگەکانی دیکەی تاوان گەڕانەوە بۆ شوقەکە. کاتێک مراد پاش گەڕانەوە بۆ شوقەکە ڕووبەڕووی پۆلیسی ئامادە لە شوێنەکە بوو. یۆسف، پاش ئەوەیکە ئاگاداری دەستبەسەربوونی مراد بوو، رایکردە پاکستان.

لە فێبریوەری 1995، یه‌کێک له‌ زنیاری به‌خشه‌کان که‌ پاش بینینی شه‌قارته‌ی RFJ و به‌ پاداشتی RFJ هاندرابوو، به‌ سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ئیسلام ئابادی پاکستان زانیاری پێشکه‌ش کردبوو ده‌رباره‌ی عحه‌شارگه‌ی ڕه‌مزی یۆسف. له‌ 7 ی فێبریڤه‌ری 1995، به‌رپرسانی پاکستان به‌ یارمه‌تی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایشی دیپلۆماتیکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان، یۆسف¬یان له‌ ئیسلام ئاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کرد و ڕاده‌ستی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانیان کرد. یۆسف هەر ئێستا لە بەندیخانەی کلۆرۆدایە. چوار کەسی سەرەکی کاریگەری بەشدار لە هەڵمەتی «ئۆپلان بۆجینکا»ش دەستبەسەر کران.