هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

ڕفاندنی فڕۆکە لە فڕینی 73 پان ئەمریکەن

کراچی پاکستان، | 5ی سێپتەمبەری 1986

وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان مۆڵەتی پیدانی پاداشتی 5 ملیۆن دۆلاری دەرکردووە بۆ ئەو زانیاریانەی کە دەبێتە هۆی دەستبەسەرکردن ،/یان دادگاییکردنی ودود محمد حفیظ التورکی، جمال سعید عبدالرحیم، محمد عبدا… خلیل حسین الرحیل و محمد احمد المنور کە هەموویان لە ئەندامانی ڕێکخراوەی تیرۆریستی ابونضال دێنە ئەژمار.

ئەندامانی ڕڕێکخراوەی ابونضال دەستان بەسەر فڕۆکەی فڕینی 73ی پقن ئەمریکەن داگرت لە کاتژمیر 6ی بەیانی ڕۆژی 5ی سێپتەمبەری 1986 لەسەر خاکی کراچی پاکستان. لە کاتی ڕاگەیاندنی ڕفاندن، ئەم فڕۆکەیە 379 گەشتیار و خزمەتگوزار، بۆ نموونە 78 هاووڵاتی ئەمریکای پێبوو. بە ڕاکردنی دەستەی فڕۆکەوانی، هەڵفڕینی فڕۆکەکە نامومکین بوو. ڕفێنەرەکان فڕۆکەکەیان لە کار خست و داوای گەڕانەوەی دەستەی فڕۆکەوانی و گەیاندنی فڕۆکە و گەشتیارەکان و سەرنشینەکانیان کرد بۆ قیبرس. لە ماوەی ئەم فڕۆکە ڕفاندنە، هاووڵاتێکی ئەمریکی لە ناو مەدخەلی فڕۆکەکە خنكینرا(لە سێدارە درا). ڕفێنەرەکانی فڕۆکە لە کۆتاییدا دەستڕێژی گولەیان کردە سەر گەشتیارەکانی فڕۆکەکە. لانیکەم 20 گەشتیار کوژرا و 100 کەسی دیکەش بە تووندی بریندار بوون.

بەرپرسانەی پاکستانی چوار گومانلێکراو لە شوێنی تاوانەکە دەستبەسەر کران و گومانلێکراوی پێنجەم کە گومان دەکرێت لە ماوەی هێرشبردنە سەر فڕۆکەکە هاوکاری کردبوو دواتر دەستبەسەر کرا. ئەم پێنج کەسە، بریتی لەم چوار کەسە کە ئەم پێشنیاری خەڵاتە دەیانگرێتەوە، لە پاکستان دادگاییکران و بەندیخانەیان بەسەردا سەپێنرا.

لە سێپتەمبەری 2001، بەرپرسانی پاکستان زید حسن عبداللطیف سفارینی، یەکێک لە پێنج تیرۆریستی دادگاییکراویان ئازاد کرد. FBI دواتر سەفارینی دەستبەسەر کرد و لە دادگای فیدرای وڵاتەیەکگرتوکان دادگاییکرد. لە 16ی سێپتەمبەری 2003، سفارینی ڕازی بوو بە ڕێککەوتنی بەرگریکردن کە وەزارەتی دادوەری وڵاتە یەکگرتووەکان پێشنیاری کردبوو. لە 13ی مەی 2005 ئەو 160 ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێنرا.

لە ژەنیوەری 2008، چوار ڕفێنەری فڕۆکە کە ئەم پێشنیارە دەیانگرێتەوە وادیاربوو لە بەندیخانەی پاکستان ئازاد کران. دادگای کۆلۆمبیا ودود محمد حفیظ الترکی، جمال سعید عبدالرحیم، محمد عبدا… خلیل حسین الرحیل و محمد احمد المنور کە هەروا ئازادن تاوانبار کردووە بە هاوکاری لە ڕفاندنی فڕۆکە.

بە مەبەستی بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر سەردانی بەشی «بەدواداچوون لە بواری تیرۆریسم» بکەن:

Wadoud Muhammad Hafiz al-Turki

Muhammad Ahmed al-Munawar

Muhammad Abdullah Khalil Hussain ar-Rahayyal

Jamal Saeed Abdul Rahim