هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

دانانەوەی بۆمب لە فڕینی 103 پان ئەمریکەین

لۆکەربی، سکۆتلەند | 21ی دیسەمبەری 1988

لە 21ی دیسەمبەری 1988، فڕینی 103 پان ئەمریکن، بە بۆئینگ 747 وڵاتە یەکگرتووەکان، کە لە فڕۆکەخانەی هیترۆی لەندەن بەرەو فڕۆکەخانەی جان ئێف کەندی لە نیۆیۆرک دەڕۆیشت، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چینراو لە بەشی بار فڕۆکەکە لە کار کەوت. ئەم تەقینەوە بوو بە هۆی مردنی 259 کەس گەشتیار و خزمەتگوزارەکان، بریتی لە 189 هاووڵاتی ئەمریکی و هەروەها 11 کەس لە دانیشتوانی شاری لاکۆربی سکۆتلەند.

لە 13ی نۆڤەمبەری 1991، دوو کەس لە بەکرێگیراوانی حکومەتی لیبیا بە ناوەکانی عبدالباسط علی محمد المقرحی و الامین خلیه فهیمه «هاوڕێ لەگەڵ کەسسانی دیکە کە بۆ لیژنەی دادوەری نەناسراو بوون» لە دادگای هەرێمی وڵاتە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کۆلۆمبیا بە تاوانی هاوکاری بۆ لەناوبردنی فڕۆکەی ناسەربازی وڵاتە یەکگرتووەکان، کوشتنی هاووڵاتی وڵاتەیەکگرتووەکان و تاوانەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە تەقینەوە دادگاییکران. ڕۆژی دواتر، دادوەری گشتی رایگەیاند کە المقرحی و فەهیمە لە سکۆتلەند تاوانبار کراون بە پلانی نهێنی و کوشتن.

لە 31ی ژەنیوەری 2001، لیژنەیەکی پێکهاتوو لە سێ دادوەری دیوانی باڵا المقرحی بە توانبار ناسی بۆ کوشتنی 270 قوربانی لە فڕینی 103ی پان ئەمریکەن، لە ئاسمان و لەسەر زەوی لە لاکربی. مقرحی بەندیخانەی بەسەردا سەپێنراو و ئازادی بە مەرجی ئەو بەستراوە بە تێپەڕانی 27 ساڵ لە خولی زیندانیبوونی. تاوانبرەکەی دیکە، فەهیمە، وەک تاوانبار نەناسرا و گەڕاوە بۆ طرابلسی لیبیا. لە 14ی مارسی 2002، لیژنەیەکی پێکهاتوو لە پێنج دادوەری دیوانی باڵای سکۆتلەند مەحکومیەتی المقرحیان پشتڕاست کردەوە، المقرحی بۆ تێپەڕاندنی خولی بەندیخانەەکەی گواستراوە بۆۆ سکۆتلەند.

المقرحی لە ژونی 2007 داواکاری پێداچوونەی خۆی ڕادەستی کۆمیسیۆنی پێداچوونەوەی کەیسی تاوانباری سکۆتلەند (SCCRC) کرد. لە سێپتەمبەری 2008 و لەکاتێکدا کە داواکاری پێداچوونەوە لە ئارا دابوو، دەرکەوت کە المقرحی دوچاری شێرپەنجەی تووند بووە. لە 20ی ئەگۆستی 2009، خزمەتگوزاری پزیشکی بەندیخانەی سکۆتلەند ڕایگەیاند کە ئەو بەلانی زۆر سێ مانگ زیندوو دەمێنێت و پاش ئەوە کە المقرحی داوای پێداچوونەوەی بەر لە دەرکردنی بڕیاری دادگا وەرگرتەوە، وەزیر دادوەری سکۆتلەند داوای ئازادی سۆزداری المقرحی پەسەند کرد. بە حیسابی ماوەی بەندیخانە بەر لە دادخوازی، المقرحی کەمێک زیاتر لە 10 ساڵ لە بەندیخانە ماوە و پاشان ئازاد بوو. دەوترێت کە تا ئەوڕۆکە المقرحی و فەهیمە هەردووک لە طرابلس زیندوون.

بە گوێرەی ئەوە کە المقرحی و فەهیمە لە ماوەی گواستنەوەی بۆمب بۆ فڕینی ژمارە 103ی پان ئەمریکەن هاوڕێیان هەبووە، وەزارەتی دەرەوە 5 میلیۆن دۆلار پاداشتیان لەبەرچاو گرتووە بۆ ئەو زانیاریانەی کە ببێتە هۆی دەستبەسەرکردن ،/یان دادگاییکردنی کەسانی بەرپرسی تەقینەوە لە فڕینی 103ی پان ئەمریکەن و کوشتنی 270 گەشتیاری ئەم فڕینە.