ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

مووتاز نوومان نایف ئەلجەبووری (Mu‘taz Numan ‘Abd Nayif Najm al-Jaburi)

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

مووتاز نوومان نایف ئەلجەبووری، کە بە حاجی تایسیریش (Hajji Taysir) ناسراوە، ڕێبەرێکی باڵای دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامە (ISIS) و ئەندامی بەجێماوی ڕێکخراوی پێشووی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ئەلقاعیدەی عێراقە (AQI).

ئەلجبووری لە چالاکییە تیرۆریستی و سەرکێشییەکاندا سەرپەرشتیی دانانی بۆمبی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام کردووە.

لە مانگی جوونی 2014دا، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، کە بە داعشیش (Da’esh) ناسراوە، کۆنتڕۆڵی هەندێک لە بەشەکانی سووریا و عێراقی بەدەستەوە گرت، بۆخۆی شتێکی بە ناوی “خەلیفە”ی ئیسلامی (Islamic “caliphate”)، ڕاگەیاند، و ئەلبەغدادی وەک “خەلیفە” ناساند. لەم ساڵانەی ڕابردوودا، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام وەفاداریی گرووپە جیهادییەکانی وەدەست هێنا و لە هەموو دونیا خەڵکی بەرەو تووندڕەوی برد، باسی لەوە دەکرد کە هێڕش دەکاتە سەر هەموو گۆی زەوی.

ئەم خەڵاتە چرکە ساتێکی گرینگە لە شەری ئێمە لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام. هەروەک چۆن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە مەیدانی شەڕدا شکست دراوە، ئێمە دەمانهەوێت سەرکردەکانی ئەم گرووپە بناسین و بدۆزینەوە بۆ ئەوەی شەڕی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام سەرکەوێت و بتوانێت لە وێرانکردنی پاشماوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بەردەوام بێت و بەرزەفڕییەکانی ئەم رێکخراوە لە ناو ببات.

نیگاری زێده‌

مووتاز نوومان نایف ئەلجەبووری (Mu‘taz Numan ‘Abd Nayif Najm al-Jaburi)