هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

ڕووداوەکانی بۆمبی نامەیی

دێسەمبەری 1996 تا ژانیوەری 1997

لە ماوەی کاتی دێسەمبەری 1996 تا ژانیوەری 1997، شانزە بۆمبی نامەیی بە شێوەی کارتی پیرۆزبایی لەڕێگەی پۆستەوە بۆ هەندێ کەس لە وڵاتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا ناردرا.

13 دانە لەو بۆمبە نامەیانە گەیشتە نووسینگەی ڕۆژنامەی الحیات لە شاری نیۆیۆرک، واشنگتۆن دی.سی. و لەندەن. تەقینەوەی یەکێک لەم بۆمبانە بوو بەهۆی برینداربوونی تووندی دوو هاووڵاتی بێتاوان. سێ بۆمبی نامەیی دیکە لە بەندیخانەی چاکسازی فیدرال لە لیڤەن وۆرتی (Leavenworth) کانزاس لە وڵاتە یەکگرتووەکان دۆزراوە.

لەسەر هەرکان لەم نامەیانە مۆری پۆستی ئەسکەندەریەی میسر بە ڕێکەوتی 21ی دیسەمبەری 1996 لیدرابوو و هیچکامیان ناونیشانی گەڕانەوەی لەسەر نەبوو. بۆمبەکان لە پاکەتێکی سادەی سپیدا دانراجوو، ناونێشانی سەر ئەو بە کۆمپیوتەر نووسرابوو و نیشانەیەکی دیکەش لەسەری دەبینرا.

به‌رنامه‌ی «پاداشتی دادوه‌ری» بۆ ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی دادگاییکردنی که‌سانی به‌رپرسی ئه‌م هێرشه‌، تا 5 میلیۆن دۆلار پاداشت ده‌کات.

نیگاری زێده‌

Letter Bomb Incidents