چەندین ژمارە ڕفاندن و کوشتن بەشیک لە قەیرانی یەک – دەیەی بەبارمتەگرتن لە لوبنان بوو کە تیرۆریستەکانی پەیوەندیدار بە حیزبووڵا ئەوەیان بەدی هێنابوو. قەیرانی بەبارمتەگرتن لە 1982 تا 1992 بەردەوام بوو.
لە 16ی مارسی 1984، تیرۆریستەکان ویلیام باکلی (William Buckley)، سەرۆکی وێستگەی CIA لە بەیرووتیان ڕفاند. وا گومان دەکرێت کە باکلی بەر لە مردن لیپرسینەوە و ئەشکەنجە کرابوو و 15 مانگ لە بەندیخانەدا بووە.
لە 3یدیسەمبەری 1984، پیتەر کیلبورن (Peter Kilburn)، کتێبداری زانکۆی ئەمریکی بەیروت، بزر بوو. شانزە مانگ دواتر، ئەو لەگەڵ دوو ئەسیری دیکە بە گولە کوژران و تەرمەکەیان لە کێوەکانی ڕۆژهەڵاتی بەیروت دۆزراوە.
لە 17ی فیبریوەری 1988، تیرۆریستەکان کۆلۆنێل ویلیام هیگینس (William Higgins)یان لە ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی ڕڕێکخراوەی نێودەولەتی ڕفاند. کۆلۆنێل هیگینس، وەک بارمتە لیپرسینەوە و شکەنجە کراو کوژرا. ڕێکەوتی دروستی مردنی ئەو دیار نییە.
بهرنامهی «پاداشتی دادوهری» بۆ ئهو زانیاریانهی که دهبێته هۆی دادگاییکردنی کهسانی بهرپرسی ئهم هێرشه، تا 5 میلیۆن دۆلار پاداشت دهکات.