هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

تۆڕی دارایی حیزبوڵڵای لوبنانی

خەڵاتی عەداڵەت خەڵاتێکی 10 میلیۆن دۆلاریی بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی تێکدانی ڕێکارە داراییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان پێشنیار دەکات. گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک حیزبوڵڵا بۆ بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆن و کردەوەەکانیان لە دنیادا، پشت بە تۆڕەکانی دابینکردنی دارایی و ئاسانکارییەکان دەبەستن. حیزبوڵڵا لە ڕێگەی یارمەتییە داراییە ڕاستەوخۆیەکانی ئێران، وەبەرهێنان و بازرگانیی نێودەوڵەتی، تۆڕی یارمەتیدەرەکان، گەندەڵی، و چالاکییەکانی شووشتنەوەی پارە ساڵانە نزیکەی یەک میلیارد دۆلار وەدەست دەهێنێت. ئەم گرووپە ئەم داهاتانە بۆ پشتگیریی چالاکییە تێکدەرەکانی خۆی لە هەموو دنیا بە کار دەهێنێت، وەکوو: ناردنی ئەندامە میلیشیاکانی خۆی بۆ سووریا و بۆ پشتگیریی دیکتاتۆریی ئەسەد (Assad)؛ ئۆپەراسیۆنە گوماناوییەکانی بۆ چاوەدێری و کۆکردنەوەی زانیاریی لە وڵاتی ئەمەریکا؛ بەرزکەدنەوەی توانا سەربازییەکانی تا ئەو جێگایەی کە حیزبوڵڵا بانگەشەی ئەوە دەکا کە موشەکی جۆری هۆشیاری وردبینی هەیە. ئەم ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییانە لە ڕێگەی تۆڕی نێودەوڵەتیی دارایی و چالاکییەکانی حیزبوڵڵا دابین دەکرێن – دابینکەرە دارایی و ژێرخانەکانی هێزی ژیانی حیزبوڵڵا پێک دەهێنن.

حیزبوڵڵا بڕێکی زۆری چەک، ڕاهێنان و یارمەتیی دارایی لە لایەن ئێرانەوە بەدەست دەگات کە وەزیری دەرەوە وەک وڵاتێکی پشتیوانیی تیرۆریزم دەستنیشانی کردووە.وەزارەتی دەەرەوە لە ئۆکتۆبری ساڵی 1997دا حیزبوڵڵای وەک ڕێکخراوێکی بیانیی تیرۆریستی (ئێفتی‌ئۆ (FTO)) دیاری کرد، و لە ئۆکتۆبری 2001 یشدا لە ژێر یاسای ئی‌ئۆ (E.O.) 13224 ئەم ڕێکخراوەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی جیهانی تایبەت (ئێس‌دیجی‌تی (SDGT)) دیاری کرد.

خەڵاتەکە دەتوانێ بۆ ئەم زانیارییانە بێت کە دەبێتە هۆی دەستنیشان کردن و تێکدانی:

  • سەرچاوەیەکی بەرچاوی دارایی ڕێکخراوەکە یان ڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی و ئاسانکارییەکانی
  • یارمەتیدەر و دابینکەرە داراییە گەورەکانی حیزبوڵڵا؛
  • دامەزراوە داراییەکان و ئەو ناوەندانەی ئاگامەندانە ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕی مامەڵە گەورەکانی حیزبوڵڵا دەکەن؛
  • ئەم بازرگانی و وەبەرهێنانانەی حیزبوڵڵا خاوەنیانە یان کۆنترۆڵیان دەکات؛
  • ئەم کۆمپانیایانەی لە دابینکردنی نێودەوڵەتیی تەکنۆلۆژیای دوو لایەنەوە گلاون؛ و
  • ئەو بەرنامە تاوانکارییانەی کە ئەندامانی حیزبوڵڵا و دابینکارەکانی، کە سوودی دارایی بە ڕێکخراوەکە دەگەیەنن، دەگرێتەوە.

لە پەیوەندیی لە گەڵ ئەم تێکدانەدا، خەڵاتەکە جەخت لە سەر ئەم سێ کەسانەی خوارەوە وەک نموونەیەکی گرینگی دابینکار و ئاسانکارە داراییەکانی حیزبوڵڵا کە لە لایەن وەزارەتی خەزانەداریی ویلایەتە یەکگرتووەکان (U.S. Department of the Treasury) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی جیهانی تایبەت (ئێس‌دی‌جی‌تی (SDGT)) دیاری کراوەن، دەکاتەوە:

 
Adham Husayn Tabaja

ئەدهەم حوسەین تەباجە (Adham Husayn Tabaja)

ناو:
ئەدهەم حوسەین تەباجە (Adham Husayn Tabaja)

ناوە خوازراوەکان:
ئەدهەم حسێن تەباجە (Adham Hussein Tabaja)؛ ئەدهەم تەباجە (Adham Tabaja)

بەرواری لەدایکبوون:
24ی ئۆکتۆبری 1967

سندۆقی پۆستە:
کفارتێبنیت (Kfartebnit) 50، لوبنان

سندۆقی پۆستەی بەدیل:
کفار تیبنیت (Kfar Tibnit)، لوبنان؛ غۆبێیری (Ghobeiry)، لوبنان؛ ئەلغوبەیرە (Ghubayrah)، لوبنان

هاووڵاتی:
لوبنانی

پاسەپۆرت:
ئاڕ‌ئێڵ 1294089 (RL1294089) (لوبنان)

ژمارەی ناسنامە:
00986426 (عێراق)

گرووپی تیرۆریستی:
حیزبوڵڵای لوبنانی

دەستنیشانکردنی کەسیی:
وەزارەتی خەزانەداری ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی جیهانی تایبەت (ئێس‌دی‌جی‌تی (SDGT)): 10ی جون، 2015

ئەدهەم تەباجە (Adham Tabaja) ئەندامێکی حیزبوڵڵایە کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ئەندامە باڵاکانی ڕێکخراوی حیزبوڵڵاوە هەیە، لەوانەیش بەشی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی گرووپەکە، جیهادی ئیسلامی. تەباجە لە لایەن گرووپەکەوە لە لوبنان مڵک و دارایی هەیە. ئەو خاوەنی زۆرینەی کۆمپانیای گەشەپێدان و بیناسازیی Al-Inmaa Group for Tourism Works لە لوبنان. تەباجە، Al-Inmaa Group for Tourism Works، و لقە فەڕعییەکانی لە مانگی جونی 2015دا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی جیهانی تایبەت (ئێس‌دی‌جی‌تی (SDGT)) دیاری کران. هەروەها شانشینی یەکگرتووی سەعودیای عەڕەبیش (The Kingdom of Saudi Arabia) بە پێی یاسای دابینکردنی دارایی و تاوانە تیرۆریستییەکان و بە فەرمانی شاهانەی ئەی/44 (A/44) تەباجە و کۆمپانیاکانی بە تیرۆریست ناساندووە. گشت داراییەکانیان لە سەعودیا ڕاگیراوە و لە لایەن بەشی داراییەکانی شاهانە دەگوازرێنەوە و هەر جۆرە مۆڵەتێکی بازرگانیی کە پەیوەندیی بەوانەوە هەبێت مەمنووع کراوە.

  
Mohammad Ibrahim Bazzi

محەممەد ئیبراهیم بازی (Mohammad Ibrahim Bazzi)

ناو:
محەممەد ئیبراهیم بازی (Mohammad Ibrahim Bazzi)

ناوە خوازراوەکان
محەمەد بازی (Mohamed Bazzi)؛ محەممەد ئیبراهیم بازی (Mohammad Ibrahim Bazzi)؛ محەممەد بازی (Muhammed Bazzi)

بەرواری لەدایکبوون:
10ی ئاگۆست، 1964

سندۆقی پۆستە:
بێنت جبەیل (Bent Jbeil)، لوبنان

هاووڵاتی:
لوبنانی؛ بەلجیکی

پاسەپۆرت:
ئی‌جەی341406 (EJ341406) 31ی مانگی مەی 2017 ماوەی بەسەرچووە؛ 750249737 ;899002098 (بەریتانیا(United Kingdom))؛ 487/2007 (لوبنان)؛ ئاڕ‌ئێڵ 3400400 (RL3400400) (لوبنان)؛ 0236370 (سارا لێئۆن (Sierra Leone))؛ دی 0000687 (D0000687) (گامبییا (Gambia))

گرووپی تیرۆریستی:
حیزبوڵڵای لوبنان

دەستنیشانکردنی کەسیی:
وەزارەتی خەزانەداریی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جیهانی تایبەت (ئێس‌دی‌جی‌تی (SDGT)) – 17ی مەی، 2018

ناونیشان:
Adnan Al-Hakim Street, Yahala Bldg., Jnah, Lebanon; Eglantierlaan 13-15, 2020, Antwerpen, Belgium; Villa Bazzi, Dohat Al-Hoss, Lebanon

محەممەد ئیبراهیم بازی بازرگانێکی زۆر گرینگی حیزبوڵڵایە، کە میلیۆنها دۆلاری لە چالاکییە بازرگانییەکانی وەدەست هێناوە و داویەتی بە حیزبوڵڵا. ئەو خاوەنداریی یان کۆنترۆڵی Global Trading Group NV, Euro African Group LTD, Africa Middle East Investment Holding SAL, Premier Investment Group SAL Offshore, and Car Escort Services S.A.L. Off Shore دەکات. بازی و کۆمپانیاکانی لە مانگی مەی 2018دا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی جیهانی تایبەت (ئێس‌دی‌جی‌تی (SDGT)) دیاری کران.

  
Ali Youssef Charara

عەلی یووسف چەرارا (Ali Youssef Charara)

ناو:
عەلی یووسف چەرارا (Ali Youssef Charara)

ناوە خوازراوەکان:
عەلی یووسف شەرارا (Ali Youssef Sharara)؛ ئەلی یووسوف شەرارا (‘Ali Yusuf Sharara)

بەرواری لەدایکبوون:
25ی سێپتەمبر، 1968

سندۆقی پۆستە:
سیدۆن، لوبنان

هاووڵاتی:
لوبنانی

ناونیشان:
Ghobeiry Center, Mcharrafieh, Beirut, Lebanon; Verdun 732 Center, 17th Floor, Verdun, Rachid Karameh Street, Beirut, Lebanon; Al-Ahlam, 4th Floor, Embassies Street, Bir Hassan, Beirut, Lebanon;

گرووپی تیرۆریستی:
حیزبوڵڵای لوبنان:

دەستنیشانکردنی کەسیی:
وەزارەتی خەزانەداریی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جیهانی تایبەت (ئێس‌دی‌جی‌تی (SDGT)): 7ی جێنیوەری، 2016

عەلی یووسف چەرارا بازرگانێکی زۆر گرینگی حیزبوڵڵایە و هەروەها سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی Spectrum Investment Group Holding SAL لە لوبنان. چەرارا میلیۆنها دۆلاری لە حیزبوڵڵا وەرگرتووە بۆ ئەوەی لەو پڕۆژە بازرگانییانەدا وەبەرهێنان بکات کە لە باری داراییەوە پشتگیریی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەکەن. چەرارا وSpectrum Investment Group لە جێنیوەریی 2016دا وەک ڕێکخراوی تیرۆریستیی جیهانی تایبەت (ئێس‌دی‌جی‌تی (SDGT)) دیاری کران.

نیگاری زێده‌

Lebanese Hizballah Financial Network Poster - English
Lebanese Hizballah Financial Network Poster - Arabic
Lebanese Hizballah Financial Network Poster - Farsi
Lebanese Hizballah Financial Network Poster - French
Lebanese Hizballah Financial Network Poster - Kurdish
Lebanese Hizballah Financial Network Poster - Portuguese
Lebanese Hizballah Financial Network Poster - Spanish