هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

دانانەوەی بۆمب لە تاوەرەکانی خۆبار

زەهران، عەرەبستانی سعودی | 25ی ژونی 1996

لە 25ی ژونی 1996، ئەندامانی حیزبوڵای سعودی هێرشێکی تیرۆریستیان بە دژی کۆمەڵەی نیشتەجءبوونی خۆبار لە نزیکی زەهرانی عەرەبستانی سعودی ڕێک خست. لەو کاتە، ئەم کۆمەڵە نیشتەجێبوونە شوێنی نیشتەجێىوونی پێرسنێلی سەربازی وڵاتە یەکگرتووەکان بوو. چەند خولەک پاش هاتنی تانکەری خاوەن تەقەمەنی پلاستیکی بۆ ناو پارکینگی کۆمەڵگای نیشتەجێبوون، تیرۆریستەکان تەقاندیانەوە و هەموو بیناکان جگە لە نزیکتری بینا ڕووخا. ئەم هێرشە بوو بەهۆی کوژرانی 19 سەربازی ئەمریکی و هاووڵاتێکی سعودی و برینداربوونی 372 کەسی دیکە لە نەتەوە جیاوازەکان.

لە 21ی ژونی 2001، لێژنەی دادوەری فیدرال لە ئەلکسانردیای ڤیرجینیا 14 تیرۆریستیان بە تاوانی هاوکاری لەم هێرشە دادگاییکرد. لە داخوازی لێژنەی دادوەری تاوانی جۆراوجۆر ئاراستەی احمد المغسل، علی الحوری، ابراهیم الیعقوب، عبدالکریم الناصر چەند کەسی دیکە کرابوو. لەم داخوازییە، 9 کەس لە 14 تیرۆریستی تاوانبار بە هاوکاری لە 46 تاوان کرابن. بۆ نموونە: هاوکاری بۆ کوشتنی هاووڵاتی ئەمریکی و فەرمانبەرانی حکومەتی وڵاتەیەکگرتووەکان، بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکووژ و تێکدانی سامانی وڵاتەیەکگرتووەکان؛ تەقینەوە و کوشتن.

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی کەسانی پەرپرس لەم هێرشەدا، تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.