ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

خالید ساعید ئه‌لبه‌تارفی

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

خالید ئه‌لبه‌تارفی ئه‌ندامێکی باڵای ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP) له‌ پارێزگای هه‌دراماوت (Hadramaut) و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بییه‌ (AQAP). له‌ ساڵی 1999، ڕۆیشته‌ ئه‌فغانستان و له‌ که‌مپی ئه‌لفاڕووقی ئه‌لقاعیده‌ ڕاهێنانی کرد. له‌ ساڵی 2001، شان به‌شانی تاڵیبان دژی هێزه‌کانی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی باکوور شه‌ڕی کرد. ئه‌لبه‌تارفی له‌ ساڵی 2010 په‌یوه‌ست بوو به‌ هێزه‌کانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP) له‌ یه‌مه‌ن، و سه‌رۆکایه‌تیی هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP) کرد له‌ پارێزگای ئابیان، و ناو نرا ئه‌میری ئابیانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP). پاش کووژرانی ڕێبه‌ری ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ مانگی جوونی 2016 له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP) ناسر ئه‌لووحه‌یشی له‌ هێرشێکیی سه‌ربازیی هێزه‌کانی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا، ئه‌و به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک هۆشداریی دا که‌ ئه‌لقاعیده‌ ئابووریی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناو ده‌با و ‌هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.

پاش ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ئورشه‌لیم وه‌ک پایته‌ختی ئیسڕائیل ده‌ناسێنێ، ئه‌لبه‌تارفی له‌ جێنیوه‌ریی 2018دا له‌ گرته‌یه‌کیی ڤیدیۆیی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP) ده‌رکه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و خه‌ڵکی جووله‌که‌ کرد. له‌ 23 جێنیوه‌ریی 2018، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌لبه‌تارفی وه‌ک ‌ تیرۆریستێکی جیهانیی تایبه‌ت ده‌ستنیشان کرد (SDGT) و فه‌رمانی جێبه‌جێکاریی 13224 بۆ دیاری کرد.

وێنه‌ زێده‌کان

al-Rimi and Batarfi English PDF
al-Rimi and Batarfi Arabic PDF
AQAP English PDF
AQAP Arabic PDF