هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

دانانەوەی بۆمب لە باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکان

کینیا و تانزانیا | 7ی ئاگۆستی 1998

لە 7ی ئابی 1998، ئەندامانی گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە ھاوكات ھێرشیان كردە سەر سەفارەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە نایروبی كینیا و دارالسلامی تانزانیا. بەرنامەی «خەڵاتی داد» بۆ ئەو زانیارییانەی كە ببێتە ھۆی دادگایی كردنی ھەر یەك لە كەسانی بەرپرسی ئەم ھێرشانە، تا 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات.

لە نایروبی، تیرۆریستەكان ئۆتۆمبێلێكی ھەڵگری مادەی تەقەمەنی لە نزیك گەراجی پاركینگی سەفارەتخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانیان تەقاندەوە و 213 كەس بۆ نموونە 44 كەس لە فەرمانبەرانی سەفارەت (12 ئەمریكی و 32 ھاووڵاتی بیانی)یان كووشت. لەم ھێرشەدا زیاتر لە 5,000 كەس، كە پرودێنس بوشنل (Prudence Bushnell)، سەفیری ویلایەتە یەكگرتووەكانیشی لەخۆدەگرت بریندار بوون.

لە دارالسلام، تیرۆریستەكان ھەوڵیاندا ئۆتۆمبێلێكی ھەڵگری مادەی تەقەمەنی لە بەردەم سەفارەتخانەدا بشكێنن. ئەوان بینای سەفارەتخانەكەیان دابەردەستڕێژی گولە و پاشان ئۆتۆمبێلەكەیان تەقاندەوە. لە ئاكامی ئەم تەقینەوەدا، 11 كەس كوژرا و 85 كەس بریندار بوون.

ئەم ھێرشانە زیانی قورسی دا لە ھەر دوو بیناكەی سەفارەت و بینا فەرمانگەیی و بازرگانییەكانی زۆری خراپ كرد.

 

كەسانی خوارەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ھێرشانە لە دادگای فیدڕاڵی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا دادگایی و تاوانبار كران:  
  • مەمدوح مەحموود سەلیم، ئەندامی دامەزرێنەری ئەلقاعیدە، لە ئەیلوولی 1998 لە ئەڵمانیا دەستبەسەر و رادەست كرا. ئەو خەریكی تێپەڕاندنی ماوەی بەندكردنی ھەتاھەتایی لە بەندیخانەی فیدڕاڵ بە ھۆی دەستێوەردان لە بۆمب رێژكردنەكانی باسكراوە.
  • لە تشرینی یەكەمی 2001، ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی ئەلقاعیدە بە ناوەكانی وادیح ئەلحاگە، خەلفان خەمیس محەمەد، محەمەد راشد داوود ئەلئەوحالی، و محەمەد سدیق عودە، بە تۆمەتی بەرنامەداڕێژان وبەڕێوەبردنی بۆمب رێژكردن لە سەفارەتخانەكاندا دادگایی كرا و مەحكووم كران بە بەندكردنی ھەتاھەتایی.
  • لە كانوونی دووەمی 2011، ئەحمەد خەلفان غەیلانی بەتۆمەتی دەستێوەردان لەم بۆمب رێژكردنانەدا لە دادگای ویلایەتە یەكگرتووەكاندا دادگایی كرا و مەحكووم كرا بە بەندكردنی ھەتاھەتایی.  
  • لە ئەیلوولی 2014، عادڵ عەبدولباری، لە خزمە نزیكەكانی زەواھری، رێبەری ئەلقاعیدە ، لە دادگای فیدڕاڵ دانینا بە تۆمەتی پیلانگێڕی كوشتنی ھاووڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و بە 25 ساڵ بەندكردن مەحكووم كرا.
  • لە مانگی ئەیاری 2015، خالد ئەلفەواز، جێگری ئوسامە بن لادن، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ھێرشانە لە دادگایفیدڕاڵ بە بەندكردنی ھەتاھەتایی مەحكووم كرا.
دەستەی دادوەری فیدڕاڵی ویلایەتە یەكگرتووەكان گومانلێكراوانی خوارەوەی بە دەستێوەردان لەم بۆمب رێژكردنانەدا تاوانبار كردووە:

ئەیمەن ئەلزەواھری، رێبەری ھەنووكەیی ئەلقاعیدە

سەیف ئەلعەدل، لە رێبەرانی سەرەكی ئەلقاعیدە

عبداللە ئەحمەد عبداللە، لە رێبەرانی سەرەكی ئەلقاعیدە

ئۆسامە بن لادن، رێبەری پێشووی ئەلقاعیدە (كۆچكردوو)

محەمەد عاتف، رێبەری سەربازی پێشووی ئەلقاعیدە (كۆچكردوو)

ئەناس ئەللیبی، لە رێبەرانی سەرەكی پێشووی ئەلقاعیدە (كۆچكردوو)

«خەڵاتی داد» مۆڵەتی پێشكەش كردنی خەڵاتی لانی زۆر 10 ملیۆن دۆلار لە بەرانبەر ئەو زانیارییانەی كە ببێتە ھۆی دۆزینەوەی شوێن، دەستبەسەر بوون یان دادگایی كردنی سەیف ئەلعەدل (Sayf al-Adl) و عبداللە ئەحمەد عبداللە (Abdullah Ahmed Abdullah)، و خەڵاتی 25 ملیۆن دۆلار لە بەرانبەر زانیارییەكانی پەیوەندیدار بە ئەیمەن ئەلزەواھری (Ayman al-Zawahiri) دەركردووە.
 

پێشنیاری خەڵاتی پەیوەندیدار بە بۆمب رێژكردن لە سەفارەتخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان

 

ئەیمەن ئەلزەواھری (Ayman al-Zawahiri)

عبداللە ئەحمەد عبداللە (Abdullah Ahmed Abdullah)

سەیف ئەلعەدل (Sayf al-Adl)

نیگاری زێده‌

English East Africa Bombing PDF
دانانەوەی بۆمب لە باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکان
دانانەوەی بۆمب لە باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکان
دانانەوەی بۆمب لە باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکان
دانانەوەی بۆمب لە باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکان