هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

کوشتن لە کۆنسول

کراچی، پاکستان| 8ی مارسی 1995

بەیانی ڕۆژی 8ی مارسی 1995، فەرمانبەرانی کۆنسولی وڵاتەیەکگرتووەکان لە کراچی پاکستان بە ئۆتۆمبیلی ڤەن(Van) بەرەو شوێنی کارکردنیان دەڕۆیشتن. لە یەکتربڕێکی قەرەباڵغ، تەکسی زەرد بە هاتنە بەر ئۆتۆمبیلی ڤەن بوو بەهۆی وەستانی و ئۆتۆمبیلێکی دیکە نەیهێشت ئۆتۆمبیلەکە بچووڵێتەوە. تیرۆریستەکانی ماسکە لەسەرکراو بە چەکی ئۆتۆماتیک بەرەو ئۆتۆمبیلی ڤەن تەقەیان کرد و جامەکانیان شکاند. لەم هێڕشەدا دوو فەرمانبەری کۆنسولی ئەمریکا کوژراو و فەرمانبەرێکی دیکە بریندار بوو.

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی کەسانی پەرپرس لەم هێرشەدا، تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.