هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

تۆڕەکانی ڕفاندنی مرۆڤی دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS)

پڕۆگرامی خەڵاتی دادپەروەریی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (The U.S. Department of State) خەڵاتێکی 5 میلیۆن دۆلاریی دەدات بۆ ئەو زانیارییانەی کە پەیوەستن بە تۆڕەکانی ڕفاندنی دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) یان ئەو کەسانەی کە بەرپرسیاری ڕفاندنی قەشە کریستیانەکان ماهێر مەحفووز (Maher Mahfouz)، میشێل کایال (Michael Kayyal)، گریگۆریۆس ئیبراهیم (Gregorios Ibrahim)، بۆلووس یازیگی (Bolous Yazigi)، و پائۆلۆ دال ئۆجلیۆ (Paolo Dall’Oglio). ئەم خەڵاتانە لە کاتێکی هەستیاری شەڕی ئێمە لە گەڵ دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شامدا (ISIS) پێشکەش دەکرێن. ڕفاندنی ڕێبەڕە ئایینییەکان تاکتیکە ستەمکارییەکانی دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) پێشان دەدات و سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە کە ئەم ڕێکخراوە خەڵکی بێ تاوان بە ئامانج دەگرێت.

لە 9 فێریبوەریی 2013دا قەشەی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی ماهیر مەحفووز و قەشەی کاسۆلیکی ئەرمەنی میشێل کایال لە پاسی گشتیدا بەرەوە پەرستگەی ئایینیی کافروون (Kafrun) لە سووریا (Syria) گەشتیان دەکرد. نزیکەی 30 لە دەرەوەی حەلەب (Aleppo)، گومانلێکراوە تووندڕەوەکانی دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) ئۆتۆمۆبێلەکە ڕادەگرن، و بەڵگانامەکانی گەشتییارەکان دەپشکنن، پاشان دوو قەشەکە لە پاسەکە دوور دەکەنەوە. لەم کاتەوە هیچ هەواڵێک لەوان لەبەردەستدا نییە.

لە 22 ئاپڕیڵی 2013دا، مەترانی ئۆرسۆدۆکسی سووریی گریگۆریس ئیبراهیم بە مەبەستی هەڵگرتنی مەترانی ئۆرسۆدۆکسی یۆنانی بۆلووس یازیگی (Bolous Yazigi) لە حەلەبی سووریاوە گەشتی بۆ تورکیا کرد. لە کاتی گەیشتنە خاڵێکی پشکنین لە نزیک ئەلمەنسوورای (al Mansora) سووریا، گرووپێک کە لە چەندین کەسی چەکدار پێک هاتبوون و بۆسێیان دانابۆوە، دەستیان بە سەر ئۆتۆمۆبێلەکەی قەشەکاندا گرت. پاشان سایەقی قەشەکان بە مردوویی دۆزرایەوە. سەرەتا وادەزاندرا کە ئەو ڕفێنەرانە سەر بە جیبهەتوولنووسرە (Jabhat al-Nusra)، گرووپێکی سەر بە ئەلقائیدە (al-Qa’ida) بن، بەڵام پاشان قەشەکان گواسترانەوە بۆ داعش (Da’esh)، کە بە دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شامیش (ISIS) ناسراوە.

لە بەرواری 29ی جولای 2013دا دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) قەشەی ئیتاڵی (Italian) پائۆلۆ دالئۆگلیۆی (Father Paolo Dall’Oglio) لە ڕەقا (Raqqah) ڕفاند. باوکە پائۆلۆ دالئۆگلیۆ پلانی ئەوەی دانابوو کە لە گەڵ دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) چاوپێکەوتن بکا بۆ ئەوەی داوای ڕزگاریی باوکە هەعفووز و کایاڵ، و مەتڕان ئیبراهیم و یازیگی بکات. بکا. لەم کاتەوە هیچ هەواڵێک لەوی لەبەردەستدا نییە.

دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) هەڕەشەیەکی گەورە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەەکان و هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Middle East) و هەموو دنیا دەمێنێتەوە. ئێمە بەردەوامیی بە پشتگیریی هاوبەشەکانمان لە عێراق (Iraq) و سووریا دەدەین بۆ ئەوەی بەسەر هەڕەشە تیرۆریستییەکانیاندا سەرکەون و لە هاوپەیمانیی جیهانیی بۆ لەناوبردنی دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) لە هەموو جیهان هاوکاریی ئێمە بمێننەوە. دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) لە ساڵی 2004 لە لایەن تووندڕەو ئەبوو مووسئەب ئەلزەرقاویی (Abu Musab al-Zarqawi) وەک “ئەلقائیدەی عێراق” (“al-Qaida in Iraq”) یان AQI دامەزرا. ئەم گرووپە پاشان وەک “دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق (“Islamic State of Iraq”) ناسرا.

دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) هەزاران کەس لە لایەنگرەکانی لە سەرتاسەری جیهان ڕا ناردووە بۆ عێراق و سووریا، و لەم وڵاتانەدا ئەندامانی دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی و کردارە تۆقاندنەکانی دیکەیان بە شێوەیەکی بەرفراوان و ڕێکخراو ئەنجام داوە. ئەندامەکانی دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) کوشتاری بەکۆمەڵ، کووشتن، بێ تواناکردنی منداڵان، دەستدرێژی کردن، ڕفاندنی مرۆڤ، و کردارە تووندوتیژییەکانی دیکەی لەم چەشنەیان ئەنجام داوە کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ مرۆڤەکان و کۆمەڵگاکانیان کردووەتە ئامانج. دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) بەرپرسیاریی جینۆسایدیی یەزیدییەکان (Yezidis)، کریستیانەکان (Christians)، و مسوڵمانە شیعەکان (Shia Muslims) لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا ئەنجام داوە، هەروەها تاوانی دژی مرۆڤایەتیی و سڕینەوەی ئەم گرووپە نەتەوەییانە و هەروەها مسوڵمانە سونییەکان (Sunni Muslims)، کوردەکان (Kurds) و کەمینەکانی دیکەی ئەنجام داوە. لە ئاپڕیڵی 2013دا ئەبووبەکر ئەلبەغدادی (Abu Bakr al-Baghdadi)، ڕێبەری ئێستای دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS)، بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە دەوڵەتیی ئیسلامیی عێراق لە ژێر ناوی دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) چالاکیی کردووە. لە مانگی جوونی 2014، دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS)، کە بە داعشیش ناسراوە، هەندێک بەشی وڵاتەکانی سووریا و عێراقی بەدەستەوە گرت، خەلافەتی ئیسلامیی (Islamic caliphate) بۆخۆی ڕاگەیاند، و ئەلبەغدادیی (al-Baghdadi) وەک خەلیفە (caliph) ڕاگەیاند. لە ساڵانی ڕابردوودا، دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام (ISIS) هاوپەیمانیی گرووپە جەهادییەکان و کەسایەتییە تووندرەوەکانی لە هەموو دنیا وەدەست هێناوە، و هانیان دەدات بۆ ئەوەی هیرش بکاتە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان.

نیگاری زێده‌

ISIS Kidnapping Networks - English
ISIS Kidnapping Networks - French
ISIS Kidnapping Networks - Kurdish
ISIS Kidnapping Networks
Mahfouz
Kayyal
Gregorios
Yazigi
Paulo