هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

بەرنامەی “خەڵاتی دادپەروەریی” (Reward for Justice) وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئەو زانیارییانەی کە دەبنە هۆی پێکهاتنی ئاڵۆزیی لە مێکانیزمەکانی دارایی “سوپای پارێزەران/پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی” (IRGC) و کارگێڕانی ئەوە، لەوانە “هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی” (IRGC-QF) تا ئاستی 15 میلیۆن دۆلار خەڵات پێشکەش دەکات. IRGC لە مسۆگەرکردنی دارایی چەندین هێرش و چالاکی تێرۆریستیی لە سەرتانسەری جیهاندا دەستی هەبووە. IRGC-QF کارە تێرۆریستییەکانی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکان لە رێگای نوێنەرایەتییەکانیەوە وەک حزبوڵڵا و حەماس بەڕێوە دەبات.

“وەزارەت'” لە بەرانبەر زانیاریی پێوەندیدار بە سەرچاوەکانی داهاتی IRGC، IRGC-QF، کارگێڕانی ئەوە یان مێکانیزمە سەرەکییەکانی مسۆگەرکردنی دارایی ئەوە، لەوانە ئەو بابەتانەی خوارەوە، خەڵات پێشکەش دەکات:

  • گەڵاڵەکانی دارایی نایاسایی IRGC، بریتی لە نەوت لە بەرانبەر پارەدا؛
  • کۆمپانیاکانی رووکاری گرێدراو بە IRGC کە لەلایەن ئەوەوە خەریکی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان دەبن؛
  • کەسانی یاسایی یان نایاسایی هاوکاری IRGC لە بواری دەوردانەوەی ئابڵۆقەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئابڵۆقە نێودەوڵەتییەکان؛
  • دامەزراوە داراییەکانی فەرمی کە لەگەڵ IRGC دانوستانیان هەیە؛
  • شێوازی IRGC لە مسۆگەرکردنی دارایی و دابینکردنی سەرچاوەکان بۆ نوێنەران و هاوکارانی تێرۆریست و میلیشیا؛
  • دامەزراوەکانی یارمەتیدەری IRGC یان هاسانکەرەوەی دارایی ئەوە؛
  • دامەزراوەکانی دارایی یان پارەگۆڕینەوەی هاسانکەرەوەی مامەڵەکانی IRGC،
  • کۆمپانیاکان یان داراییەکانی سەر بە/لە ژێر کۆنتڕۆڵی IRGC یان مسۆگەرکارانی دارایی ئەوە؛
  • کۆمپانیاکانی رووکاری چالاک لە بواری مسۆگەرکردنی نێودەوڵەتی تەکنۆلۆژیای دوو بەکارهێنانی لەلایەن IRGC؛ و
  • بەرنامە تاوانبارانەکانی پێوەندیدار بە ئەندامان و پاڵپشتانی IRGC کە بۆ گەیاندنی قازانجی دارایی بەو رێکخراوە جێبەجێ دەکرێن.

IRGC لە ساڵی 1979دا و پاش شۆڕشی ئێران پێکهات. IRGC بەشێکە لە هێزی چەکداری ئێران و لە نێوان کارگێڕانی ئێرانیدا، گرنگترین رۆڵ دەگێڕێت لە بواری بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی کەمپەینی تێرۆریستی جیهانی رژێمی ئێران، زیاتر لە رێگای هێزی قودسەوە.

لە 15ی ئاپریلی 2019دا، وەزارەتی کاروباری دەرەوە بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچبەریی و هاووڵاتێتی”، IRGC بە رێکخراوێکی تێرۆریستی راگەیاند. لە ساڵی 2017دا، وەزارەتی خەزێنەداری ویلایەتە یەکگرتووەکان بە هۆی چالاکییەکانی IRGC لە بواری پشتگیریی لە IRGC-QF، بەپێی بڕیاری جێبەجێکردنی 13224 ئەوەی بە “تێرۆریستی نێودەوڵەتیی تایبەت” راگەیاند.

IRGC لە کاتی دامەزراندنییەوە لە ٤٠ ساڵ پێشدا، لە جێبەجێکردنی نەخشەکان و پاڵپشتییە تێرۆریستییەکان لە سەرتانسەری جیهاندا دەستی هەبووە. IRGC بەرپرسی چەندین بابەت لە هێرشە جێبەجێکراوەکان لەدژی هاووڵاتییانی ئەمریکی و دامەزراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بووە، لەوانە ئەو هێرشانەی کە بوونەتە هۆی تیاچوونی هاووڵاتییانی ویلایەتە یەکگرتووەکان. IRGC لە هێرشە جێبەجێکراوەکان لەدژی هێزە ئەمریکییەکان و هێزە هاوپەیمانەکان و گروپە دیپلۆماتیکەکان لە عێراق و ئەفغانستان پاڵپشتیی کردووە.

هەروەها، ئەم گروپە دەستی داوەتە بارمتەگرتن و قۆڵبەستکردنی نایاسایی رێژەیەک لە هاووڵاتییانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە زۆرێکیان هێشتا دیلی ئێرانن.

IRGC–QF لە بواری بەرنامەداڕشتن بۆ چالاکییە تێرۆریستییەکان لە سەرتانسەری جیهان، لە وڵاتانێکدا وەک ئەڵمانیا، بۆسنە، بولگاریا، کێنیا، بەحرەین، تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان، دەستی هەبووە.

عەبدول ڕێزا شەهلایی (Abdul Reza Shahla’i)

عەبدول ڕێزا شەهلایی (Abdul Reza Shahla’i)

بەرپرسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران (IRGC) لە یەمەن (Yemen)

عەبدول ڕێزا شەهلایی (Abdul Reza Shahla’i) فەرماندەیەکی پلەباڵای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران (IRGC) – هێزی قودس (Qods Force)، لە سەنعای (Sanaa) پێتەختی یەمەنە. شەهلایی (Shahla’i) پێشینەیەکی دوورودرێژی لە بە ئامانج گرتنی ئەمەریکییەکان (Americans) و هاوپەیمانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (U.S.) لە سەرتاسەری جیهان هەیە.

شەهلایی (Shahla’i) پلانی تیرۆری جۆراوجۆری هێزە هاوپەیمانەکانی لە عێراق (Iraq) داڕشتووە، چەک و تەقەمەنی بۆ گروپە شیعە توندڕەوەکانی دابین کردووە و پلانی هێرشی 20 جێنیوەریی 2007 لە کەربەلای (Karbala) دارشتووە کە تێیدا پێنج سەربازی ئەمەریکی کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.

شەهلایی (Shahla’i) وەک دابینکارێکی دارایی و بەرپرسی باڵای سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران (IRGC)، لە ساڵی 2011 بڕی 5 میلیۆن دۆلاری پارە دابین کرد، و سەرکردایەتیی پیلانی تیرۆری باڵوێژی سەعودی (Saudi) لە واشینتۆن دی سی (Washington, DC) داڕشت، هەروەها پیلانی هێرشەکانی دواتری لە ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شوێنەکانی دیکە داڕشت.

شەهلایی (Shahla’i) لە ساڵانی2008 و 2011 لایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە وەک تیرۆریستێکی دەستنیشانکراوی جیهانی (SDGT) دەستنیشان کرا. ئەو هەروەها لە ساڵی 2018 لایەن سەعوودی عەڕەبی (Saudi Arabia)، یەکێتی ئەورووپا (European Union)، شانشینی یەکگرتوو (United Kingdom)، و بەحڕەینیشەوە (Bahrain) وەک تیرۆریست دەستنیشان کرا.

ناوە خوازراوەکانی:

عەبدۆل ڕێزا شەهلایی (Abdol Reza Shahlai)

عەبدوول ڕێزا شالایی (Abdul Reza Shala’i)

ئەبدل ڕێزا شالایی (`Abd-al Reza Shalai)

ئەبدۆلڕڕێزا شەهلایی (`Abdorreza Shahlai)

عەبدۆلڕێزا شەهلایی (Abdolreza Shahla’i)

عەبدوول ڕێزا شەهلایێ (Abdul-Reza Shahlaee)

حاج یووسێف (Hajj Yusef)

حاجی یووسیف (Haji Yusif)

حاجی یاسیر (Hajji Yasir)

حاجی یووسیف (Hajji Yusif)

یووسووف عەبدو لکارخ (`Yusuf Abu-al-Karkh’)

بەرواری لەدایکبوون:
نزیک ساڵی 1957

شوێنی لەدایکبوون:
ئێران (Iran)

گرووپی تیرۆریستی:
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران (IRGC) – هێزی قودس (QF)

دەستنیشانکردنی تاکەکەسیی تیرۆریستی:
خەزێنەداریی تیرۆریستێکی دەستنیشانکراوی جیهانی (SDGT) – 2008، 2011 یەکێتیی ئەرووپا، شانشینی یەکگرتوو، سەعوودی عەڕەبی، بەحڕەین

شوێنەکان:
سەنعا، یەمەن

کرماشان (Kermanshah)، ئێران

بنکەی سەربازیی مێهران (Mehran Military Base)، پارێزگای ئیلام (Ilam Province)

ئەگەر هەر زانیارییەکت دەربارەی عەبدوول ڕێزا شەهلایی (Abdul Reza Shahla’I) هەیە، تکایە پەیوەندیی بە نزیکترین باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بکە یان ئیمەیل بۆ ئەم ناونیشانە بنێرە [email protected]

نیگاری زێده‌

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
عەبدول ڕێزا شەهلایی (Abdul Reza Shahla’i)
عەبدول ڕێزا شەهلایی (Abdul Reza Shahla’i)
عەبدول ڕێزا شەهلایی (Abdul Reza Shahla’i)
عەبدول ڕێزا شەهلایی (Abdul Reza Shahla’i)
عەبدول ڕێزا شەهلایی (Abdul Reza Shahla’i)