هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

کوشتنی جۆن گرانڤیل (John Granville) و عبدالرحمان عباس رحامه

خەرتوم، سودان | 1ی ژەنیوەری 2008

لە 1ی ژەنیوەری 2008، جۆن گرانڤیل هاووڵاتی وڵاتە یەکگرتووەان و کارمەندی ئەجانسی گەشەی نێودەوڵەتی وڵاتە یەکگرتووەکان (USIAD)، و شۆفێری سودانی ئەو، عبدالرحمان عباس رحامه، لە ڕێگەی ڕۆیشتن لە ماڵەوە بەرەو شوێنی جەژنی سەری ساڵی نوێ لە خەرتوم بە گولە کوژرا. دوو گرووپی جیاگانە بەرپرسیاریەتی ئەم کوشتارانەیان لە ئەستۆ گرت: القاعدەی وڵاتی دوو نیل(AQTN) (کە ئێستاکە ئیتر بوونی نییە) و انصار التوحید (لایەنگرانی یەکتاپەرەستی).

سیستەمی دادوەری سودان پێنج کەسی بە تاوانی دەستێوەردان لەم کوشتارانە دادگایی و مەحکوم کرد. عبدالرئوف ابوزید محمد حمزه، محمد مکاوی ابراهیم محمد، عبدالباسط الحاج الحسن حاج حمد و مۆهەند عثمان یوسف محمد مەحکوم بە سێدارە بوون بەڵام ساڵێک پاش دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان لە بەندیخانەی خۆبەری خەرتوم ڕایانکرد. مۆهەندا گوایە لە مەی 2011 لە سۆمالیا مرد. بەرپرسانی سودان عبدالرئوف¬یان دەستبەسەر کرد. ماکاوی و عبدالباسط هێشتاش هەر ڕایکردووە.

عبدالرحمان عباس رحامه، 39 ساڵ، لە جوبای سودان لەدایکبوو. ئەو لە ساڵی 2004 وەک یەکێک لە ئەندامانی سەرەکی گروپی کارانەوەی فریاگوزاری USAID لە دارفوری سودان دەستی کرد بە هاوکاری لەگە USAID. ئەو لە نۆڤەمبەری 2005 وەک شۆفێری USAID/ نووسینگەی سیاسی سەدان لە خەرتوم ئیشی دەکرد.

جۆن گرانڤیل، 33 ساڵان، خەڵکی بوفالۆی نیویۆرک بوو. ئەو بە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ لەگەڵ بەرنامەی دێمۆکراسی و دەسەڵاتی USAID لە سودان هاوکاری دەکرد. ئەو لەو ماوەدا لەبواری دابەشکردنی هەزاران ئامیری رادیۆی تیشکی لە باشووری سودان و وریاکردنەوەی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە لە یاسای شارستانیەتی خەڵک و ئامادەکاریان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی چالاکی کرد. زیاتر لە دوو دەیە شەڕ ناوچەی باشووری سودانی دوچاری دوورەپەرێزی کردبوو. گرانڤیل لە ساڵی 1997 تا 1999 وەک هێزیکی خۆبەخشی سپای ئاشتی لە کامیروون چالاکی کرد و توانی فیلۆشیپ(هاوکاریەتی) فولبرایت وەرگرێت بۆ تۆژینەوەی سەربەخۆ لە کامیروون.

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی کەسانی پەرپرس لەم هێرشەدا، تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.

قوربانیان

Photo of Abdelrahman Abbas Rahama
Abdelrahman Abbas Rahama
Photo of John Granville
John Granville