ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

جەمیل بایک

تاکوو 4 میلیۆن دۆلار

جەمیل بایک ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاریی، ئەندامی دامەزرێنەر و رێبەری باڵای PKKیە. وەزارەتی خەزێنەداری بایکیشی وەکو تێرۆریست دیاریی کردووە.

حزبی کرێکارانی کوردستان (PKK) کە بە ناوی کۆنگرەی گەلیش ناسراوە، رێکخراوێکی تێرۆریستی چالاکی ناوچەییە و لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی دەرەوە (FTO) دیاریی کراوە. PKK بەرپرسانی حکومی، پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی تورکیای کردووەتە ئامانج و خەڵکی ئاسایی بریندار کردووە و کوشتووە. PKK لە رایەڵە و چالاکییە تاوانبارانەکانی خۆی لە سەرتانسەری ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی کەڵکی وەرگرتووە. PKK لە دانەرانی خۆکوژی بۆمب، ئامێرەکانی تەقاندنەوەی دەسکرد (VBIED)، و تاکتیکەکانی تری ناخۆشی تێرۆر کەڵکی وەرگرتووە. هەروەها PKK کەسانی کەم تەمەنی بەکارهێناوە و هەندێ جار ئەو کارەی بە رفاندن جێبەجێ کردووە و ئەوانە وەکو شەڕوان بەکاردەهێنێت. PKK لە ساڵی 1993 دا رێژەی 19 گەشتیاری رۆژئاوایی لەوانە ئەمریکییەکی رفاند و هەروەها لە ساڵی 1995 دا دوو ئەمریکی لە بۆمبڕێژکردنێکی PKKدا بریندار بوون.

PKK لە ساڵەکانی 2015 و 2016 دا هێرشەکانی خۆی لە سەرتانسەری تورکیا، ناوەندەکانی شارە گەورەکان و شوێنەکانی گەشتیاریی لە قەراخەکانی زەریای ئێژە و مەدیتەرانەی تورکیا پەرە پێ دا. لە ئاگوستی 2016دا، ئەم گروپە بەرپرسیارێتی هێرش بە ئوتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر بنکەی پۆلیسی شرناخی بە ئەستۆ گرت کە بووە هۆی کوژرانی 11 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 70 کەس. PKK لە جوونی 2017 دا، هێرشی کردە سەر کاروانێکی چەکدار لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا و زیاتر لە 20 سەربازی کوشت. ئەم گروپە لە ساڵی 2015 تاکو ئێستا بەرپرسیاری تیاچوونی 1200 کەس لە بەرپرسانی ئاسایش و خەڵکی ئاسایی بووە.

نیگاری زێده‌

PKK Poster - English
PKK - Kurdish Poster