هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

هێرش بۆ گەشتیاران

پارک بویندی، ئۆگاندا | 1ی مارسی 1999

لە 1ی مارسی 1999، دەستەیەکی100 کەسی لە سەربازانی ئینتراهاموە هێرشیان بردە سەر گەشتیارانی بێ چەک و ڕێنماکانیان لە پارکی نیشتمانی سنوورداری بویندی لە ئۆگاندا. « ئینتراهاموە» ڕێکخراوەیەکی نیمچە سەربازییە کە دەستەیەک لە گەنجانی هوتوو دایانمەرزاند. دامەزرێنەرانی ئەم گروپە هۆکاری جینۆسایدی توتییەکانن لە ساڵی 1994 لە رواندا.

لە ڕووداوی پارکی بویندی، چەندین گروپ لە گەشتیاران هێرشیان کرا سەر و بە بارمتەکان گیران و ناچارکران بە ڕۆیشتن بەرەو خاکی کۆماری دیمۆکراتیکی کۆنگۆ. هاووڵاتێکی ئۆگاندا، بە ناوی راس وگابا، بە زیندوویی سوتێنرا. هەشت کەس لە قوربانییەکان ، بریتی لە سوزان میلەر و رابێرت هابنەر، هاووڵاتی ئەمریکی بە هۆی توندوتیژی گیانیان لەدەست دا.

لەماوەی ئەم ئەم هێرشەدا کەلوپەلی زۆر یەک لە گەشتیارەکان دزرا. پاسپۆرتی ئەمریکی، بڕوانامەی سۆفێری ئەمریکی، کاتژمیری ژنانەی Citizen Dive و لۆپتۆپی Toshiba Portogo لەو کەلوپەلە دزراوانە بوون.

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی کەسانی پەرپرس لەم هێرشەدا، تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.