ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

ئەمیر محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان ئەلمەولا (Amir Muhammad Sa’id Abdal-Rahman al-Mawla)

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

ئەلمەولا کە بە حاجی عەبدولڵاش (Hajji ‘Abdallah) ناسراوە ئەندامێکی باڵای دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامە (ISIS). ئەو خوێندکارێکی پێشووی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ئەلقاعیدەی عێراق (AQI) بوو، و بەشێوەیەکی بەردەوام پلەکانی بەرز بووەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی ڕێبەرێکی باڵا لە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا بگێڕێت.

وەک یەکێک لە ئایدیۆلۆگە باڵاکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، حاجی عەبدوڵڵا یارمەتیی هاژۆتن و بیانووهێنانەوە بۆ دزینی مرۆڤ، کووشتن، و بازرگانیی بە کەمینەی ئایینیی باکووری عێراق، یەزیدییەکان (Yazidi)، دەکرد و وێدەچیت سەرپەرشتیی هەندێک لە چالاکییەکانی گروپە تیرۆریستییە جیهانییەکان بکات. ئەو جێگرەوەی ئیحتمالیی ڕێبەری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئەبووبەکر ئەلبەغدادییە (Abu Bakr al-Baghdadi).

لە مانگی جوونی 2014دا، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، کە بە داعشیش (Da’esh) ناسراوە، کۆنتڕۆڵی هەندێک لە بەشەکانی سووریا و عێراقی بەدەستەوە گرت، بۆخۆی شتێکی بە ناوی “خەلیفە”ی ئیسلامی (Islamic “caliphate)، ڕاگەیاند، و ئەلبەغدادی وەک “خەلیفە” ناساند. لەم ساڵانەی ڕابردوودا، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام وەفاداریی گرووپە جیهادییەکانی وەدەست هێنا و لە هەموو دونیا خەڵکی بەرەو تووندڕەوی برد، باسی لەوە دەکرد کە هێڕش دەکاتە سەر هەموو گۆی زەوی.

ئەم خەڵاتە چرکە ساتێکی گرینگە لە شەری ئێمە لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام. هەروەک چۆن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە مەیدانی شەڕدا شکست دراوە، ئێمە دەمانهەوێت سەرکردەکانی ئەم گرووپە بناسین و بدۆزینەوە بۆ ئەوەی شەڕی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام سەرکەوێت و بتوانێت لە وێرانکردنی پاشماوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بەردەوام بێت و بەرزەفڕییەکانی ئەم رێکخراوە لە ناو ببات.

نیگاری زێده‌

ئەمیر محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان ئەلمەولا (Amir Muhammad Sa’id Abdal-Rahman al-Mawla)