هه‌وڵی تیرۆرستیانه‌
زانیاریی دەربارەی...

کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتیانی ئەمریکی

کۆلۆمبیا | فێبریوەری 2003

لە 13ی فێبریوەری 2003، فڕۆکەیەکی حکومەتی وڵاتەیەکگرتووەکان لە ماوەی ئەرکی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مادەبێهۆشکەرەکان لە کاکتای کۆلۆمبیا ناچار بوو بە هاتنەخواری فریاگوزاری. ئەندامانی ئاژاوەگێڕی چەپی هێزەکانی سەر بە شۆڕشی کۆلۆمبیا (FARC) تۆماس یانیسی ئەمریکی و ئالسیدیس کروز مەلازمی کۆلۆمبیایان کوشت. ئاژاوەگێڕەکان سێ هاووڵاتی دیکەی ئەمریکی کە سواری فڕۆکە بوون بە بارمتە گرت: مارک گۆنزالوز (Marc Gonsalves)، تۆوماس هۆوز (Thomas Howes) و کیت ستنسل (Keith Stansell).

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی کەسانی پەرپرس لەم هێرشەدا، تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.

ئەم پاداشتە فەرماندەی هێزی گەڕۆکی تیۆفیلۆفۆریرۆ FARC و ئەندامەکانی دیکەی FARC بۆ نموونە کارلۆس ئالبەرتۆ گارسیا کامارگۆ (ناسراو بە هەرمیدیس بویتراگۆ، ناسراو بە ئێل پایسا، ناسراو بە ئۆسکار مۆتەرۆ)؛ مارلی یورلی کااپراکۆزادا(ناسراو بە لاپیلۆسا) و بێدرۆگۆزارلزپەردۆمۆ(ناسراو بە ئالفرێدۆ ئاارناس، نااسراو بە ئیگناسیۆ)ش دەگرێتەوە.