ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

احلام احمد التمیمی

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

احلام احمد التمیمی، هاووڵاتی ئۆردنە، ناسراو بە “خالتی” و “حەلاتی” یاریدەدەری تیرۆریستی گوناهبارکراوی سەر بە حەماسە.

لە 9ی ئەگۆستی 2001، التمیمی بۆمبێک و خۆکوژێکی حەماسی گواستەوە بۆ پیتزافرۆشی قەرەباڵغی “سپاڕۆ” (Sbarro) لە ئورشەلیم. لەوێ کەسی خۆکوژ بە تەقاندنەوەی بۆمب دەبیتە هۆی کوشتنی 15 کەس، بۆ نموونە حەوت منداڵ. دوو هاووڵاتی ئەمریکا لەم هێرشەدا کوژران: جودیت شۆشانا گرینباوم (Judith Shoshana Greenbaum)، مامۆستای 31 ساڵەی دووگیانی خەڵکی نیۆجەرسی و مالکا چانا رۆت (Malka Chana Roth)، 15 ساڵه. زیاتر لە 120 کەسی دیکە، بۆ نموونە چوار هاووڵاتی ئەمریکی ، بریندار بوون. حەماس بەرپرسیاریەتی ئەم تەقینەوەی لە ئەستۆ گرت.

لە ساڵی 2003، التمیمی لە دادگایەک لە ئیسرائیل بە تاوانی بەشداری لەم تەقینەوەدا تاوانبار کرا و بە تاوانی بەشداریکردنی لەم تەقینەوەدا16 جار بەندیخانەی هەمیشەیی لە ئیسرائیل بۆ بڕاوە. ئەو لە ساڵی 2011 لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی گۆڕینەوەی زیندانی لەنێوان حەماس و ئیسرائی ئازاد کرا. لە 14 مارتی 2017، سکاڵایەکی تاوانباری و بڕیاری دەسبەسەرداگرتنی التمیمی گەیشتە وەزارەتی دادی وڵاتە یەکگرتووەکان. التمیمی بەپێی یاسای وڵاتە یەکگرتووەکان تاوانبار کرا بە “هاوکاری لە بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی کە بۆتە هۆی مەرگ بە دژی هاووڵاتیانی وڵاتە یەکگرتووەکان”. FBIش ناوی التمیمی بە لیستەی تیرۆریستە داواکراوەکانەوە زیاد کرد و ئەوی وەک “چەکداری مەترسیدار” دەسنیشان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی FBI، التمیمی، قوتابییەکی پێشوو کە بە شێوەی کاتی وەک ڕۆژنامەنووسی تەلەڤیزیۆن کاری دەکرد، پاش قەبووڵکردنی بەرپرسیاریەتی هێرش لەلایەن لقی سەربازی حەماس کەسی خۆکوژی گەیاندبوو بۆ شوێنی مەبەست. التمیمی کە پلانداڕێژ و دیزاینەری هێرشی “سباڕۆ” بوو، ڕێستورانتێکی قەرەباڵغی وەک ئاماج هەڵبژاردبوو. ئەو و کەسی خۆکوژ بۆ نەهێشتنی گومان وەک خەڵکی ئیسرائیل جلیان لەبەرکردبوو و خودی التمیمی بۆمبەکەی لە ناو بەرگی گیتارەوە لە یەکێک لە شارۆچکەکانی کەنارەکانی ڕۆژئاواوە گواستبۆوە بۆ ئورشەلیم. التمیمی هەوەها دانی پێدانا کە IEDیەکی بچووکی لە دوکانێکی میوەفرۆشی تەقاندبۆوە. ئەم هێرشە چەند هەفتە بەر لە هێرشی سەرەکی وەک هەڵمەتی تاقیکاری ئەنجام درابوو.

وەزارەتی دەروە بەپێی “یاسای کۆچبەری و هاووڵاتیبوون” ڕێکخراوەی تیرۆریستی دەروەی (FTO) و بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 حەماسی وەک “ڕێکخراەیەکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت” (SDGT) ڕاگەیاند.

“بەرنامەی پاداشتی دادوەری” لە بەرانبەر ئەو زانیاریانەی کە دەبێتە هۆی دەستبەسەرکردن یان دادگاییکردنی التمیمی بە هۆی تێوەگلانی لەم هێرشەدا، لە چوارچێوەی خەڵاتی تایبەت بە توندوتیژی 1993 بۆ دژایەتی بۆ دانیشتنەکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات.

نیگاری زێده‌

مالکا چانا رۆت (Malka Chana Roth)
مالکا چانا رۆت (Malka Chana Roth)
جودیت شۆشانا گرینباوم (Judith Shoshana Greenbaum)
جودیت شۆشانا گرینباوم (Judith Shoshana Greenbaum)
تەقینەوەی خۆکوژی لە ساڵی 2001 لە پیتزافرۆشی سبارۆ لە ئرشەلیم
تەقینەوەی خۆکوژی لە ساڵی 2001 لە پیتزافرۆشی سبارۆ لە ئرشەلیم
احلام احمد التمیمی
احلام احمد التمیمی