ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

ابوبکر البغدادی

تاکوو 25 میلیۆن دۆلار

ابوبکر البغدادی ، ناسراو بە ابوودوعا، بە ناوی دیکەی عواد ابراهیم البدری، سەرۆکی بالای ڕیکخراوەی تیرۆریستی حکومەتی ئیسلامی عێراق و شام(داعش)ـە. هه‌ڕه‌شه‌ی ابوبکر البغدادی له‌و کاته‌وه‌که‌ هه‌واڵی پاداشتی سه‌ره‌تایی 10 میلیۆن دۆلاری وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌له‌بری زانیارییه‌کان که‌ده‌بنه هۆی دۆزینه‌وه‌ی شوێن، گرتن یان دادگاییکردنی ئه‌و له‌ ساڵی 2011دا ڕاگه‌یێندرا، زیاتر بووه. له‌ مانگی جونی 2014دا، داعیش به‌شێک له‌ عێراق و سوریای داگیر کرد و به‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی دانانی خیلافه‌تی ئیسلامی، البغدادی به‌ خه‌لیفه‌ ناساند. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، داعیش، پشتگیری ده‌سته‌کانی جیهاد و توندڕه‌وه‌کانی سه‌رتاسه‌ری جیهانی ڕاکێشا و له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌ندێک هێرش و په‌لاماری ساز داوه‌.

لە خولی حکومەتی البغدادی، داعش بوو بە هۆی مردنی هەزاران کەس لە هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ نموونە مەرگی دڕندانەی چەندین بارمتەی سیڤیلی ژاپۆنی، ئینگلیزی و ئەمریکی. په‌لاماره‌ پیاوکوژه‌ جیاوازه‌کان له‌ عێراق پاش 2011 که‌ بوو به‌ هۆی کوژرانی هه‌زرانی هاووڵاتی عێراق، البغدادی به‌ناوبانگ کرد. ئه‌م ده‌سته‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌ی که‌ خۆی-ڕایگەیاندووە، هێرشی تیرۆریستی کردووه‌. لە نۆڤەمبەری 2015، دوو هێرشی خۆکوژی داعش لە بەیرووت 43 کوژراو و 239 برینداری لێکەوتەوە. لە هەمان مانگدا، داعش حەوت هێرشی هەماهەنگی لە پاریس ئەنجام دا کە ئەنجامەکەی بوو بەهۆی کوژرانی لانیکەم 130 کەس و برینداربوونی 350. لە مانگی مارسی 2016، تیرۆریستەکانی داعش لە بروکسەل لانیکەم 34 کەس، بریتی لە چوار هاووڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکانیان کوشت و 270 کەسیان بریندار کرد.

وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ به‌پێی بڕیاری جێبه‌جێکاری 13224 البغدادی وه‌ک تیرۆریستی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (SDGT) ڕاگه‌یاندووه‌.ناوی البغدادی له‌ لیسته‌ی کۆمیته‌ی ئابلۆقه‌کانی داعیش و القاعیده‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌کانیشدا هه‌یه‌.

نیگاری زێده‌

Baghdadi Poster 1 - English
Baghdadi Poster 1 - Arabic
Baghdadi Poster 1 - Kurdish
ابوبکر البغدادی