چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی

تیرۆریستەکان کە دەیانهەوێت چەکی کۆمەڵکوژ (WMD) بەدەست بێنن و بەکاری بێنن، هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سوڵح و ئاسایشی جیهانی. WMD دەکرێ بەکار بهێنرێت بۆ کوشتاری خەڵکی بێتاوان و لەکارخستنی یەکەی کاردانەوەی فریاگوزاری. چەکی ناوەکی، کیمیایی، بیۆلۆجیکی و رادیۆلۆجی و بۆمبی ئاسایی گەورە بە توانای تێکدەرانەی زۆر دەکەوێتە ناو دەستەی WMD.

وڵاتە یەکگرتووەکان خۆی بەرپرسیار دەزانێت کە پێش بگرێت بە بەکارهێنانی ئەم چەکە وێرانکەرانە لەلایەن تیرۆریستەکانەوە.

ڕەنگە شیاوی وەرگرتنی پاداشت بیت، ئەگەر زانیارییەک پێشکەش بکەیت کە ببێتە هۆی دەستبەسەرکردن یان دادگاییکردنی کەسانێک کە لە بواری هەنگاوی تیرۆریستی نێودەوڵەتی بریتی لە بەکارهێنانی WMD بەدژی گیان و ماڵی هاووڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکان لە سەراسەری جیهان، هەوڵ ، هاوکاری یان نەخشەیان داڕشتوە یان وەها کارێکیان ئەنجام داوە.

تێبینی: ادعاهای عمدی نادرست به مراجع ذیربط گزارش می‌شود.

لە 15ی ژولای 2006، سەرۆک کۆمار، بوش، و سەرۆک کۆمار، پوتین، «داهێنانی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریسمی ناوەکی»یان بنیات نا. ئامانجی ئەم داهێنانە نایابە پەرەپێدان و بەهێزکردنی بواری هاوکارییە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەی جیهانی تیرۆریسمی ناوەکی.