چیرۆکی سه‌رکه‌وتن

زیاتر لە 100 کەس لەو کەسانەی کە زانیاری بەخشراو لەوان بوون بە بەربەست بۆ هێرشی تیرۆریستی یان بوو بەهۆی دادگاییکردنی تیرۆریستەکان، زیاتر لە 150 میلیۆن دۆلار پاداشتیان لە پرۆگرامی «پاداشتی دادوەری» وەرگرتووە.

کەسانی ئازا کە ڕازین بە پێشکەشکردنی زانیار یارمەتیشان داوە بە پێشگیری لە هێرشی تیرۆریستی:

  • RFJ لە ساڵی 2019 دا چەند میلیۆن دۆلاری پارە دا بۆ ئەوەی سەرکردەیەکی باڵای داعش (ISIS) لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕادەستی عەداڵەت بکات.
  • لە ماوەی شەڕی کەنداوی فارسدا، یەکێک لە زانیاری بەخشانی ئازای خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زانیاری بەسوودی پێشکەشکرد دەربارەی کۆمەڵێک هێرشی تیرۆریستی پلاندانراو. تیرۆریستەکان پێشووتر ئامانجی خۆیان دەستنیشان کرد و هەستان بە کۆکردنەوەی چەکی ئوتوماتیک، نارنجۆک و تەقەمەنی. ڕێک 48 کاتژمێر بەر لە یەکەم هێرشی پلاندانراو، ئەم زانیاری بەخشە زانیاری پێشکەشکرد کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەرنەکەوتنی پلانی تیرۆریستەکان. بە بەرگری لەم هێرشانە، ئەم پیاوە گەنجە پاداشتێکی گەورەی وەرگرت و خێزانەکەشی بۆ شوێنێکی ئەمن گواسترانەوە. ئەم کەسە بە پێشکەشکردنی زانیاری بەسوود گیانی سەدان کەسی ڕزگار کرد.
  • لە بابەتێکی دیکەدا، ژنێکی گەنج زانیاری پێشکەشکرد دەربارەی کەسانێک کە فڕۆکەیان ڕفاندبوو و لە گەشیارەکانیان دابوو. ئەم ژنە ڕایگەیاند کە «بڕوای بە جێبەجێکردنی دادوەری تەواو هەیە.» سەركردەكەى فڕێنەرى فڕۆکەکان هێنرایەوە بۆ وڵاتە يەكگرتووەكان و لەسەر تۆمەتى چەتەیی فڕۆکە بەند کرا. ئافرەتى گەنج پاداشتێكى وەر گرت بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل تێرۆر.
  • ئافرەتێكى ترى گەنج، قوتابيێك لە زانكۆيێكى بيانى، شایەتی كوشتنى دڕندەیانەى دیپلۆماتێکی وڵاتە يەكگرتووەكان بوو. لە ئەنجامى زانياري بەخشراو كە لەو ژنە گەنجە دەستەبەر کرا، دوو هێرشبەرەکە سزا دران بۆ زيندانى هەمیشەیی. ئەم قوتابییە هاوڕێ لەگەڵ خێزانی بۆ شوێنێکی ئەمن گوازرانەوە و پاداشتێکی گرنگی وەرگرت.