دیمەنی گشتی بەرنامە

RFJ یان بەرنامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕێزگرتن لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریسم، بەپێی «یاسای 1984 بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریسمی نێودەوڵەتی»، «یاسای گشتی 98-533» (بە کۆدی 22 U.S.C. § 2708) پێکهات. ئامانجی RFJ که بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی دیپلۆماتی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکات، دادگاییکردنی تیرۆریستە نێودەولەتەکان و بەرگری لە هەنگاوی تیرۆر بە دژی گیان و ماڵی هاووڵاتیانی ئەمریکایە. بەپێی ئەم بەرنامەیە، وەزیری دەرەوە دەتوانێت مۆڵەتپێدانی پاداشت دەربکات لەبەرانبەرزانیارییەک کە دەبێتە هۆی دەستبەسەرکردن یان مەحکومکردنی کەسانی پەیوەندیدار بە پلاندانان، ئەنجامدان، هاوکاری یان هەنگاونان بۆ کاری تیرۆر بە دژی گیان و ماڵی هاووڵاتی ئەمریکی. پێدانی پاداشت بە ئامانجی بەرگری لە بەدیهاتنی ئەو هەنگاوانە و دەستنیشانکردنی ناسنامە یان شوێنی ڕێبەرانی سەرەکی تیرۆر یان بەدیهێنانی ئاڵۆزی لە رەوتی دابینکردنی یارمەتی دارایی بۆ تیرۆریسم ئەنجام دەدرێت.

ئەگەر وەزیر پێی وابێت کە زیادکردنی بڕی پاداشت بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆر یان بەرگری لە وڵاتە یەکگرتووەکان لە ئاست هەنگاوە تیرۆریستییەکان زەروورە، دەتوانیت مۆڵەتی پێدانی پاداشتی زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلار دەرکات.

لە کاتی دەسپێکردنی بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لە ساڵی 1984، حکتی وڵاتە یەکگرتووەکان زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار پاداشتیان داوە بە 100 تاک لە کەسانێک کە بە پێشکەشکردنی زانیاری بواری دادگاییکردنی تیرۆریستەکانیان ڕەخساند یان بوون بە بەربەست لە هەنگاوی تیرۆریستی لە سەرانسەری جیهان. ئەم بەرنامەیە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دەستبەسەرکردنی ڕەمزی یۆسف، تیرۆریستی نێودەوڵەتی. ڕەمزی یۆسف لە ساڵی 1993 به تاوانی دانانەوەی بپمب لە ناوەندی بازرگانی جیهانی دادگاییکرا.

هەرچەندە یاسای حاکم لەسەر بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» هەنگاوە تیرۆریستیی دژی هاووڵاتیانی مەبەستە، وڵاتە یەکگرتووەکان زانیاری پەیوەندیدار دەخاتە بەردەستی ولاتانی دیکە کە هاووڵاتییەکانیان لە ژێر مەترسی دان. هەموو حکومەت و هەموو هاووڵاتیان دەبێ لە بواری دادگاییکردنی تیرۆریستەکان و بەرگری لە هەنگاوی تیرۆریستی هاریکاری بن.