سیاسەتی پاراستنی نەهێنێتی

ڕاگەیاندنی یاسای نەهێنێتی

بۆ بەڕیوەبەرایەتی ماڵپەڕ، زانیاری بۆ ئامانجی ئاماری کۆ دەبێتەوە. ماڵپەڕی «پاداشتی دادوەری» بەرنامەی سۆفتوێری بەکار دێنێت بۆ دروستکردنی ڕاپۆرتێکی ئاماری پوختە و هەڵسەنگاندنی ڕێژەی گرنگی زانیاریی یان هەڵسەنگاندنی کارامەیی سیستەم یان چارەسەری کێشە. لەماوەی سەردانی تۆ لە ماڵپەڕەکە زانیاری خوارەوە کۆ دەکرێتەوە: ناوی دۆمەینی ئینتەرنێتی کە لەوەوە هاتوویتە ناو ماڵپەڕی «پاداشتی دادوەری» (بۆ نموونە aol.com ئەگەر لە America Online ـەوە دەبەسترێیەوە) و ڕێکەوت و کاتژمێری هاتنەژر بۆ ناو ماڵپەڕ.

بۆ پاراستنی ئاسایش و دەستەبەری دەسگەیشتن بەو خزمەتگوزارییە بۆ هەموو بەکاربەران، بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» سوود لە بەرنامەی سۆفتوێری وەردەگرێت بۆ ڕوماڵی ترافیک و دەستیشانکردنی هەنگاوی ڕێگەپێنەدراو بۆ بارکردن یان گۆڕینی زانیارییەکان یان هەنگاوی ئیحتیمالی تێکدەرانە. هەنگاوی ڕێگەپێنەدراو بۆ بارکردنی زانیارییەکان یان گۆڕینی زانیارییەکانی ئەم خزمەتگوزارییە بە توندی قەدەغەیە و لەوانەیە بەپێی «یاسای تەزویر و خراپ بەکارهێنانی کۆمپیوتەری 1986» شیاوی سزادان بیت.

ئەم زانیاریانە ڕەنگە بۆ لێکۆڵینەوەی ڕێگەپێدراو بەکار بهێندرێت. جگە لە ئاماجەکانی لەپێشوو ئاماژەپێکراو هیچ هەنگاوێکی دیکە بۆ ناسینی بەکاربەران یان خوی بەکارهینانیان ئەنجام نادرێت.

یاسەی تەزویر و خراپ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر

هەنگاوی ڕێگەپێنەدراو بۆ بارکردنی زانیارییەکان یان گۆڕینی زانیارییەکانی ئەم خزمەتگوزارییە بە توندی قەدەغەیە و «یاسای تەزویر و خراپ بەکارهێنانی کۆمپیوتەری 1986» و سەردێڕی 18 U.S.C. بەشی 1001 و 1030 دەیگرێتەوە.

لکاندن به ماڵپەڕە دەرەکییەکان

لکاندن بە ماڵپەڕەکانی دەرەوەی حکومەتی فیدرالی وڵاتە یەکگرتووەکان یان بەکارهێنانی ناوی بازرگانی یان دەزگا و کۆمپانیاکان لە ماڵپەڕی «پاداشتی دادوەری» بۆ ئاسایشی بەکارهێنەر ئەنجام دراوە. ئەم جۆرە بەکارهێنانە بە واتای ئەوە نییە کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان یان بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» ماڵپەرەکان، بەرهەمەکان یان خزمەتگوزاری تاکەکەسی پشتڕاست دەکاتەوە.

کۆکردنەوەی داتا

ئیمە زانیارییەکانی خوارەوە کۆ دەکەینەوە:

  • داتای تەوژمی کلیک
  • پێکهاتەکانی پرۆتۆکۆلی HTTP

ئەم داتایانە بۆ ئامانجی خوارەوە بەکاردەهێنرێت:

  • جێبەجێکردن و پشتگيريى چاڵاكيى هەنووكە
  • و بەڕێوبەرايەتي ماڵپەڕ و سيستەم
  • توێژينەوە و پەرەسەندن

ئەم داتا بەكاردەهێنرێت لەلايەن «پاداشتی دادوەری» و بريكارەكانى.

هۆکاری کۆکردنەوەی ئەم داتایانە بەشێوەی خوارەوەیە:

  • سێرڤێری RFJ ڕاپۆرتی دەستپێگەیشتنی خاوەن ئەم زانیاریانە کۆ دەکاتەوە.

کووکێکان

کوکی تەکنەلۆژیایەکە کە دەکرێ بۆ پێشکەشکردنی زانیاری تایبەتی لە ماڵپەڕ سوود وەرگرێت. کوکی پێکهاتەیەکی داتاییە کە ماڵپەڕەکە دەینێرێت بۆ برۆوسەری تۆ. کوکی لەوانەیە لەسەر سیستەمەکەی تۆ خەزن کرێت. دەتوانی برۆوسەرەکەت وا تەنزیم بکەیت کە ئاگادارت بکاتەوە لە وەرگرتنی کوکی و تۆ بتوانی دەربارەی وەرگرتن یان وەرنەگرتنی ئەو بڕیار بدەیت.

ماڵپەڕی RFJ کوکی HTTP بەکار ناهێنێت.

ڕاپۆرتی سیاسەتێکی پەستێنراو

سیاسەتێکی پەستێنراو جۆرێک سیاسەتی P3P یە کە پوختەی سیاسەت دەربارەی کوکییەکان دیاری دەکات. لەوەڕا کە لەم سیاسەتەدا ئاماژەیەک بە بەکار‌هێنانی کوکی نەکراوە، سیاسەتێکی پەستێنراو بۆ ئەم سیاسەتە نییە.

سیاسەت لە کاتێکدا ئاماژە بە بەکارهێنانی کوکی دەکات کە پێکهاتەی داتایی «کوکی HTTP» لە یەکێک لە گرووپەکانی سیاسەتدا بێت. دەتوانی ئەم پێکهاتە داتاییە لە بەشی «داتای داینامیک»دا بدۆزێوە.