کۆریای باکوور (North Korea)

بە مەبەستی پشتگیریی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ تێکدانی چالاکییە نایاسییەکانی کۆریای باکوور، بەشی خەڵاتی دادپەروەریی وەزارەتی دەروە (RFJ) خەڵاتێکی 5 میلیۆن دۆلاریی بۆ ئەم زانیارییانە دەدات کە ببنە هۆی تێکدانی میکانیسمە داراییەکانی ئەو کەسانەی کە لە هەندێک چالاکیی دیاریکراو بۆ پشتگیریی کۆریای باکوورە گلاون، لەوانەش سپیکردنەوەی پارە، ڕاکردن لە گەمارۆکان، تاوانە ئینتەرنێتی و سایبەرییەکان، و پەرە پێدانی چەکی کوشتاری بە کۆمەڵ (WMD).

لە نێوان شتەکانی دیکەدا، وەزارەتەکە بە شوێن زانیارییە دەربارەی:

    • گواستنەوەکانی خەڵووز لە کەشتییەک بۆ کەشتییەکی دیکە کە لە کۆریای باکوورەوە سەرچاوەی گرتبێ یان بەرهەمەکانی نەوت و پەترۆڵی خاو کە لە ڕێگەی کەشتییەوە دەگوازرێنەوە بۆ کۆریای باکوور، یان هەر بارێکی کەشتی دیکە کە دەچیت بۆ کۆریای باکوور یان لە کۆریای باکوورەوە دێت؛

    • ئەو هاووڵاتییانەی کۆریای باکوور کە لە دەرەوەی کۆریای باکوور کار دەکەن و داهاتێکی بەرچاو بۆ حکوومەتی کۆریای باکوور یان پارتی کڕیکارانی کۆریا (Workers Party of Korea) وەدەست دەهێنن؛

    • ئەو بازرگانی یان کەسایەتییانەی کە لە هەر شوێنێکی دونیادا لە بازرگانیی قەدەغەکراوی کۆریای باکوورەوە گلاون؛

    • فرۆشتن یان بارەکانی چەکی کۆریای باکوور؛

    • ئەو کاڵا جوانکارییانەی کە دەگوازرێنەوە بۆ کۆریای باکوور.

هەروەها پڕۆگرامەکەی بەشی خەڵاتی دادپەروەریی وەزارەتی دەروە (RFJ) خەڵاتێکی 5 میلیۆن دۆلاریی بۆ ئەم زانیارییانە دەدات کە ببنە هۆی ناسین یان دەستنیشانکردنی شوێنی ئەو کەسانەی کە، لە ئاراستەی حکوومەتی کۆریای باکووردا کار دەکەن، دەستیان بە کۆمپیوتەر بۆ دزینی زانیاریی رادەگا، کۆمپیوتەرەکە خرا دەکەن، بەشداری لە هەڕەشە و تۆقاندندا دەکەن، یان هاوکاریی و ئاسانکاریی پێشکەش بەم کەسانە دەکەن کە ئەم تاوانانە ئەنجام دەدەن.

ئەم وەزارەتخانەیە بە شێوەیەکی تایبەتی ڕێگەی پێدراوە بۆ ئەوەی خەڵاتێکی 5 میلیۆن دۆلاریی پێشکەش بکات بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی تێکدانی میکانیزمە داراییەکانی هەر کەس یان دامەزراوەیەک کە لە کردارە باسکراوەکانی بەشەکانی 104(a) و 104(b)(1)ی یاسای 2016ی باشترکردنی سیاسەت و گەمارۆکانی کۆریای باکوورەوە (Sections 104(a) and 104(b)(1) of the North Korea Sanctions and Policy Enhancement Act of 2016) گلاوە. ئەمەیش بریتییە لە زانیاریی دەربارەی هەر کەسێک یان دامەزراوەیەک کە بە شێوەیەکی ئاگامەندانە:

    1. هاوردەکردن، هەناردەکردن، یان دووبارە هەناردەکردنەوەی هەر کاڵایەک، خزمەتگوزارییەک، یان تەکنۆلۆجییایەک بۆ، بەرەو، یان لە کۆریای باکوورەوە بە هۆی بەکارهێنانی ئەم کاڵا، خزمەتگوزاریی، یان تەکنۆلۆجییایانە بۆ دروستکردنی چەکی کوشتاری بە کۆمەڵ یان سیستەمەکانی گەیاندن بۆ ئەم چەکانە و ئەو بەرهەمانەی کە یارمەتیی بەکارهێنان، گەشەپێدان، دروستکردن، وەدەستهێنان، یان وەرگرتن لە ڕێگەی هەر کەسێکەوە بۆ چەکی ناوەکی، تیشکدانەوە، کیمیایی، یان بایۆلۆجی یان ئەو سیستەمانەی کە بۆ گەیاندنی هەموو یان بەشێک لەم چەکانە دروست کراون و هەناردەکردنیان لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە (United States) کۆنتڕۆڵ کراوە؛

    2. پێشکەشکردنی ڕاهێنان، ڕاوێژکاری، یان خزمەتگوزاری و هاوکاریی دیکە، یان بەشداری لە مامەڵەی دارایی گەورە و بەرچاو، کە پەیوەندیی هەیە بە دروستکردن، ڕاگرتن، یان بەکارهێنانی هەر کام لەم چەک، ئامێر، یان سیستەمانە بۆ ئەوەی هاوردە بکرێ، هەناردە بکرێ، یان دووبارە هەناردە بکرێتەوە بۆ، بەرەو، یان لە کۆریای باکوورەوە؛

    3. هاوردەکردن، هەناردەکردن، یان دووبارە هەناردەکردنەوەی کاڵا جوانکارییەکان بۆ یان بەرەو کۆریای باکوور؛

    4. بەشداری دەکات لە، بەرپرسیارە لە، یان ئاسانکاریی بۆ سانسۆڕی حکوومەتی کۆریای باکوور دەکات؛

    5. بەشداری دەکات لە، بەرپرسیارە لە، یان ئاسانکاریی بۆ پێشێلکردنی جیدیی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکوومەتی کۆریای باکوورەوە دەکات؛

    6. بەشداری لە سپیکردنەوەی پارە، ساختەکردنی کاڵا و پارە، قاچاغیی پارەی کاش، یان قاچاغی مادە سڕکەرەکان دەکات کە پشتگیریی حکوومەتی کۆریای باکوور یان هەر بەرپرسێکی فەرمیی باڵا یان کەسێک کە بۆ یان لە لایەن ئەم حکوومەتەوە دەجووڵێتەوە، دەکات؛

    7. بە شێوەیەکی بەرچاو لە لایەن حکوومەتی کۆریای باکوورەوە و لە ڕێگەی بەکارهێنانی تۆڕە یان سیستەمەکانی کۆمپیوتەر بەشداریی لە لاوازکردنی ئاسایشی سایبێری و ئینتەرنێتی لە دژی کەسایەتی، حکوومەت، یان ڕێکخراوە بیانییەکانی دیکە دەکات؛

    8. بۆ یان لە لایەن حکوومەتی کۆریای باکوور یان هەر کەسێک کە بۆ یان لە لایەن ئەم حکوومەتەوە دەجوڵێتەوە بڕێکی بەرچاو کانزا بەهادارەکان، گرافیت، کانزای خاو یان نیوە خاوەکانی ئەلۆمینیۆمی، پۆڵا، خەڵووز، یان نەرمئامێر دەفرۆشێت، دابین دەکات، یان دەگوازێتەوە کە بۆ بەکارهێنان لەو پیشەسازییانەی کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە چەکی کوشتاری بەکۆمەڵ و سیستەمەکانی گەیاندنی ئەم جۆرە چەکانە، چالاکییەکانی دیکەی پەیوەست بە چەک، پارتیی کرێکارانی کۆریا، هێزە چەکدارەکان، ئاسایشی ناوەخۆ، چالاکییە هەواڵگرییەکان، یان چالاکیی و ڕاگرتنی کەمپەکانی زیندانیی سیاسی یان کەمپەکانی کاری زۆرەملی، بەوانەشەوە کە لە دەرەوەی کۆریای باکوورن؛

    9. هاوردەکردن، هەناردەکردن، یان دووبارە هەناردەکردنەوەی هەر چەکێک یان بابەتە پیوەندیدارەکان بۆ، بەرەو، یان لە کۆریای باکوورەوە؛ یان

    10. بەشێوەیەکی ئاگامەندانە هەوڵ بدات بەشداری لە هەر کام لەم کردارانەدا بکا کە لە پەڕەگرافی (1) تا (9)دا باسیان لێ کرا.

هەروەها ئەم وەزارەتخانەیە ڕێگەی پێدراوە بۆ ئەوەی خەڵاتێکی 5 میلیۆن دۆلاریی پێشکەش بکات بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی ناسینەوەی هەر کەسێک کە، لە ئاراستەی یان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی کۆریای باکوور، هاوکاریی یان ئاسانکاری پێشێلکارییەکی یاسای فێڵ یان خراپ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر(Computer Fraud and Abuse Act) (“CFAA”), 18 U.S.C. § 1030) بکات. ئەم وەزارەتخانەیە بەشوێن زانیارییە دەربارەی هەر چالاکییەکی لەم شێوەیە کە پێشێلی CFAA دەکات، و بە تایبەتی، بەڵام تەنیا ئەمە نییە، هۆگرییەکەی تایبەتیان بەم چالاکییانە هەیە:

    1. خۆتێهەڵقوتانی ڕێگەپێنەدراو بۆ ناو تۆڕ و کۆمپیوتەرەکانی کەرتی تایبەت و گشتی بە مەبەستی دزینی زانیاری؛

    2. ناردنی زیانەواڵەی تێکدەر؛

    3. بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانی ئەو زیانەواڵانەی کە کۆمپیوتەرەکەت هاک دەکەن و تا باج نەدەی ناهێڵێ بەکاری بهێنی؛

    4. ناردنی هەڕەشە بۆ زیان گەیاندن، وەدەستهێنانی زانیاری لە، یان داواکاریی شتێکی گران بەهای پەیوەست بە کۆمپیوتەر، بە مەبەستی وەرگرتنی زۆرەملیی پارە یان هەر شتێکی گران بەها لە کەسێک یان ڕێکخراوەیەک، کە ئەمە کارەش لە ڕێگەی یاساکانی 18 U.S.C. §§ 1030(a)(2), (a)(3), (a)(5), و (a)(7) قەدەغە کراوە.

نیگاری زێده‌

North Korea - English
North Korea - Chinese (Simplified)
North Korea - Chinese (Traditional)