پرسیارەکانی بەردەوام

  • تکایە هەندێ ڕوونکردنەوە بدە دەربارەی پرۆگرامی «پاداشتی دادوەری» ? (RFJ)

    تکایە هەندێ ڕوونکردنەوە بدە دەربارەی پرۆگرامی «پاداشتی دادوەری» ? (RFJ)

    • RFJ یان بەرنامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕێزگرتن لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریسم، بەپێی «یاسای 1984 بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریسمی نێودەوڵەتی»، «یاسای گشتی 98-533» (بە کۆدی 22 U.S.C. § 2708) پێکهات. ئامانجی RFJ که بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی دیپلۆماتی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکات، دادگاییکردنی تیرۆریستە نێودەولەتەکان و بەرگری لە هەنگاوی تیرۆر بە دژی گیان و ماڵی هاووڵاتیانی ئەمریکایە. بەپێی ئەم بەرنامەیە، وەزیری دەرەوە دەتوانێت مۆڵەتپێدانی پاداشت دەربکات لەبەرانبەرزانیارییەک کە دەبێتە هۆی دەستبەسەرکردن یان مەحکومکردنی کەسانی پەیوەندیدار بە پلاندانان، ئەنجامدان، هاوکاری یان هەنگاونان بۆ کاری تیرۆر بە دژی گیان و ماڵی هاووڵاتی ئەمریکی. پێدانی پاداشت بە ئامانجی بەرگری لە بەدیهاتنی ئەو هەنگاوانە و دەستنیشانکردنی ناسنامە یان شوێنی ڕێبەرانی سەرەکی تیرۆر یان بەدیهێنانی ئاڵۆزی لە رەوتی دابینکردنی یارمەتی دارایی بۆ تیرۆریسم ئەنجام دەدرێت.

      RFJ لیستەی ئەو پاداشتەکانی لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوکردۆتەوە: www.rewardsforjustice.net. زۆربەی ئەو پاداشتانەی که RFJ داوێتی، 5 ملیۆن دۆلارە. هەرچەندە، بڕی پاداشتەکە لە 1 بۆ 25 دۆلار لە گۆڕان دایە. لەگەڵ ئەوەشدا، RFJ لە بارودۆخی پێویستدا دەتوانیت بۆ ئەوانەی پێشوو کە پاداشتیان پێ نەدراوە، مۆڵەتی پێدانی پاداشت دەر بکات.

      RFJ لە کاتی دامەزران یاتر لە 150 ملیۆن دۆلار پاداشتی دا بە زیاتر لە 100 کەس لەو کەسانەی کە زانیاری وەرگیراو لەوان بۆتە هۆی بەربەستی هێرشی تیرۆریستی یان بۆتە هۆی دادگاییکردنی تیرۆریستەکان.

  • RFJ چەندە کاریگەرە؟

    RFJ چەندە کاریگەرە؟

    • دەربارەی بەرنامەی RFJ، زانیاری وەرگیراو لە سەرچاوەکان بۆتە هۆی بەرگری لە کاری تیرۆریستی نێودەوڵەتی بە دژی بەرژەوەندەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و دادگاییکردنی هەندێ لە ناسیاوترین تیرۆریستەکانی جیهاندا. ئەم هەوڵانە گیانی خەڵکێکی زۆر بێ تاوانی ڕزگار کردووە.

      بۆ نموونە، لە عێراق، تەنیا 18 ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی پێشنیاری پاداشت بۆ عدی و قصی حسین، کەسێک زانیاری دەربارەی شوێنی ئەو کەسانەی پێشکەشکرد. لە سەرکەوتنەکانی دیکە دەکرێ ئاماژە بکرێت بە دەستبەسەرکردنی ڕەمزی یۆسف، یەکێک لە کەسانی کاریگەر لە تەقینەوەی ساڵی 1993 لە ناوەندی بازرگانی جیهانی. دەستیشانکردنی شوێنی ئەو کەسە بە زانیارییەک ڕەخسا بوو کە دوابەدوای ڕاگەیاندنی پێشنیاری RFJ پێشکەشککرا.

  • چۆن ڕیکلام بکەیت بۆ پێشنیاری پاداشت؟

    چۆن ڕیکلام بکەیت بۆ پێشنیاری پاداشت؟

    • جگە لە ماڵپەڕی RFJ، ئێمە سوود وەردەگرین لە پۆستەر، شەقارتە، ڕیکڵامی پارەیی لە ڕادیۆ و ڕۆژنامە، ئینتەرنێت و ئامرازی دیکەی گونجاو بۆ دادگاییکردنی لایەنەکانی بەرپرس لە هێرشە تیرۆریستییەکان بە دژی وڵاتە یەکگرتووەکان.
  • چ زانیارییەک بڵاو دەکەنەوە دەربارەی پێدانی پاداشت؟

    چ زانیارییەک بڵاو دەکەنەوە دەربارەی پێدانی پاداشت؟

    • یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە وەڵامەکان بە کەمپەینی پێدانی پاداشت بە تەواوی بە نهێنی دەهێڵینەوە. گرنگتر ئەوە کە، ئێمە ناوی وەرگرەکانی پاداشت بڵاو ناکەینەوە و بە گشتی پێدانی پاداشت بەشێوەی گشتی ڕا ناگەیێنین. لە حاڵەتی تایبەتیدا، پێدانی پاداشتەکە ڕادەگەیێنین بەلام ئاماژە بە زانیاری پێشکەشکراو ناکەین.
  • دەتوانی باس لە وردەکاری پێدانی پاداشت بکەیت؟

    دەتوانی باس لە وردەکاری پێدانی پاداشت بکەیت؟

    • زۆرترین بڕە پاداشتێک کە تاکوو ئێستاکە بووە 30 ملیۆن دۆلار بووە. ئەم پاداشتە درا بە کەسێک کە زانیاری بەخشی دەربارەی عدی و قصی حسین.

      لە فیلیپین چوار بۆنەی گشتی بۆ پێدانی پاداشتی RFJ بەڕێوە چوو. دواین بۆنە لە 7ی جونی 2007 بەڕیوە چوو. بڕی گشتی پاداشتی پێدراو لەو بۆنە گەیشتە 10 میلیۆن دۆلار. ئەم بڕە زۆرترین بڕە پارەی پاداشتی RFJ لە فیلیپین لە ڕێکەوتی ئەم بەرنامەیە بووە.

  • ئەگەر بە گشتی وردەکارییەکە بڵاو ناکەنەوە، چۆن دەبێ لە پێدانی پاداشتەکە دڵنیا بینەوە؟

    ئەگەر بە گشتی وردەکارییەکە بڵاو ناکەنەوە، چۆن دەبێ لە پێدانی پاداشتەکە دڵنیا بینەوە؟

    • هەر وەک ئاماژە کرا، RFJ هەندێ جار بەشێوەی سنووردار دەربارەی پاداشتەکان زانیاری بڵاو دەکاتەوە. هەروەها پاش پێدانی پاداشت، ڕاپۆرتی پۆلێنکراو پێشکەشک بە کۆنگرە دەکەین.
  • چۆن دەکڕی شایشتەی وەرگرتنی پاداشت بین؟ ئێوە لە چ زانیارییەک دەگەڕێن؟

    چۆن دەکڕی شایشتەی وەرگرتنی پاداشت بین؟ ئێوە لە چ زانیارییەک دەگەڕێن؟

    • هەر کەسی پێشکەشکەری زانیاری بەسوود کە ببێتە هۆی بەرگری لە هەنگاوێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی بە دژی وڵاتە یەکگرتووەکان لە هەر شوێنێکی جیهان، بۆی هەیە شایستەی وەرگرتنی پاداشت بێت.

      بۆ نموونە، ئەگەر تیرۆریستێکی چالاک لە ڕەوتی پلاندانان یان جێبەجێکردنی هێرش دژ بە گیان و ماڵی هاووڵاتیانی وڵاتەیەکگرتووەکان بە یارمەتی زانیاری بەخشراو لە سەرچاوەیەک دەستبەسەر یان دادگایی کرێت، ئەو سەرچاوەیە شایستەی وەرگرتنی پاداشت دەبێت.

      هەروەها، هەر کەسێکی خاوەن زانیاری دەربارەی ناسنامە یان شوێنی ڕێبەرانی سەرەکی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی نێودەوڵەتی لەوانەیە شایستەی وەرگرتنی پاداشت بن. لەبەرانبەر زانیاری پەیوەندیدار بە تاکە کەسەکان یان ڕێکخراوە چالاکەکان لەبواری قاچاغی مادەبێهۆشکەرەکان یان دابینکردنی پارە بۆ هەنگاوە تیرۆریستییەکانی نێودەوڵەتی یان پاڵپشتی دارایی و مەعنەوی لە ڕیکخراوە تیرۆریستییەکانیش لەوانەیە پاداشت بدرێت.

      هەرچەندە، بە گوێرەی یاسای سەپێندراو لەسەر ئەم بەرنامەیە، فەرمانبەرانی حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکان و حکومەتە ویلایەتییەکان، خۆجێی و دەرەکی کە زانیاری بەدەستهاتوو لە ڕەوتی چالاکی فەرمی خۆیان پێشکەش دەکەن، بە گشتی شایستەی وەرگرتنی پاداشت نابن.

  • ئەگەر کەسێک گیانی خۆی بخاتە ناو مەترسی بۆ پێشکەشکردنی زانیاری دەربارەی تیرۆریستەکان و پاشان بزانێت کە گیانی لە مەترسی دایە، چی دەبێت؟ ئاخۆ RFJ دەتوانێت پاڵپشتی ئەو کەسە بکات؟

    ئەگەر کەسێک گیانی خۆی بخاتە ناو مەترسی بۆ پێشکەشکردنی زانیاری دەربارەی تیرۆریستەکان و پاشان بزانێت کە گیانی لە مەترسی دایە، چی دەبێت؟ ئاخۆ RFJ دەتوانێت پاڵپشتی ئەو کەسە بکات؟

    • هەر وەک ئاماژە کرا، پاراستنی نهێنێتی بنەمای بەرنامەی RFJ ییە. RFJ کەسایەتی ئەو کەسانە بە تەوای بە نهێنی دەپارێزێت کە لەبەرانبەر پاداشت زانیاری دەبەخشن و/یان کەسانێک کە پاداشت وەردەگرن. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە بکرێ شوینی کەسانی پێشکەشکاری زانیاری و خێزانی ئەوان بگۆڕدرێت بەڵام بڕیار لەم بوارە بەشێوەی حاڵەتی پێویست دەدرێت.
  • پارەکە چۆن دەدرێت بە کەسەکان؟

    پارەکە چۆن دەدرێت بە کەسەکان؟

    • بڕیار دەربارەی پێدانی پاداشت بەشێوەی بابەتی دەردەکرێت. پرۆسەی پێدانی پاداشت بەشێوەی خوارەوەیە:

      ئەژانسی لێکۆڵینەوەی ولاتەیەکگرتووەکان، وەک وەزارەتی بەرگری یان FBI، یان بالویزخانەی ولاتەیەکگرتووەکان لە وڵاتانی دیکە، دەبێ کەسێک بناسێنێت بۆ وەرگرتنی پاداشت. ئەنجوومەنێکی نێوان ڕیکخراوەیی بە وردی زانیاری بەخشراو تاوتوێ دەکات. ئەگەر « ئەنجوومەنیی نێوان ڕیکخراوەیی پاداشت» کەسێک دەستنیشان بکات وەک شیاو بۆ وەرگرتنی پاداشت، داواکاری پشتڕاستکردنەوەی پاداشت ڕادەستی وەزیری دەرەوە دەکات.

      هەرچەندە، پێشنیاری ئەم ئەنجوومەنە ناچارکەر نییە. وەزیری دەرەوە بۆ پەسەندکردن یان نەکردنی پێشنیار دەسەڵاتی تەواوی هەیە و دەتوانێت بڕی پاداشتەکە بگۆڕێت بەپێی مەرجەکانی یاسایی.

      ئەگەر دادگای تاوانکاری فیدرال لە بابەتەکەدا دەسەڵاتی هەیە، وەزیر داوا لە دادوەری گشتی دەکات کە ڕەزامەندی خۆی لەگەڵ پێدانی پاداشت ڕاگەیێنێت.

  • بڕی پاداشتەکە چۆن دیاری دەکرێت؟

    بڕی پاداشتەکە چۆن دیاری دەکرێت؟

    • بڕی پاداشت پەیوەندی هەیە بە هۆکاری جۆراوجۆر بۆ نموونە (و نە سنووردار بە) مەترسیداربوونی تیرۆریستی دەستنیشانکراو، توندی مەترسی یان زیانی هەڕەشەکەری گیان و ماڵی هاووڵاتیانی وڵاتە یەکگرتووەکان، بایەخی زانیارییەکان، مەترسی هەڕەشەکەری سەرچاوەی زانیاری و خێزانی ئەو و ڕێژەی هاوکاری سەرچاوە لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە یان دادخوازی.
  • ئاخۆ RFJ تا ئێستا کەسێکی لە لیستەی «پاداشتی دادوەری» دەرخستووە؟ ئەگەر بەڵی، کێ و لەبەر چی؟

    ئاخۆ RFJ تا ئێستا کەسێکی لە لیستەی «پاداشتی دادوەری» دەرخستووە؟ ئەگەر بەڵی، کێ و لەبەر چی؟

    • بەڵێ، بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەماوەی چەندین ساڵ گومانلێکراوی زۆری لە لیستەی خۆی دەرخستووە کە بۆ نموونە دەکرێ ئاماژە بکرێت بە بیت‌ا… محسود، ذوالمتین، بیت‌ا… محسود، ذوالمتین، دانێنەری بۆمبی بالی، اسامه بن لادن، عطیه عبدالرحمن و فضول عبدا… محمد. کەسی گوماناوی رەنگە بەهۆکاری جۆراوجۆر لە لیستەی RFJ دەرکرێت. بۆ نموونە ئەگەر کەسەکە لەلایەن هێزی جیبەجێکار یان ئاسایش ڕەوانەی زیندان کرێت یان ئەگەر سەرچاوەیەکی فەرمی مەرگی کەسێک پشتڕاست کاتەوە، ناوی کەسەکە لە لیستەی RFJ دەردەکرێت.
  • ئاخۆ دەکرێت وردەکاری «سندووقی پاداشتی دادوەری» ڕابگەیێنیت؟

    ئاخۆ دەکرێت وردەکاری «سندووقی پاداشتی دادوەری» ڕابگەیێنیت؟

    • « سندووقی پاداشتی دادوەری » ڕێکخراوەیەکی خێرخوازی، ناحکومی و نا-بەرژەوەندی 501(c)(3) یە کە پەیوەندی ئەو سنووردار دەکریت بە بەرنامەی «پاداشتی دادوەری » وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان لەبواری دەستنیشانکردن و دەستبەسەرکردنی تیرۆریستە چالاکەکان لە ناو خاکی ولاتە یەکگرتووەکان و لەدەرەوەی ئەو. « سندووقی پاداشتی دادوەری» لەلایەن دەستەیەک هاووڵاتی ئاسایی ولاتە یەکگرتووەکان دامەزراوە. بەرپرسانی ئەم گروپە ماوەیەکی کەم پاش هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر بە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان داوای دەرکردنی مۆڵەتیان کرد بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی خێرخوازانەی خەڵک بۆ پاڵپشتی RFJ. ئێمە پاش هەڵسەنگاندنی ئەم داواکارییە پاڵپشتیمان کرد لە هەوڵەکانی « سندووقی پاداشتی دادوەری ». ئەم سندووقە پاش جالاکی لەبواری یارمەتیگەیاندنی پاش هێرشەکانی 11 سێپتەمبەر، لە ئەگۆستی 2008 هەڵوەشاوە.
  • پاداشت دان نابێتە هاندەرێک بۆ ڕاوکەرانی پااشت؟

    پاداشت دان نابێتە هاندەرێک بۆ ڕاوکەرانی پااشت؟

    • ئیمە ڕاوکەرانی پاداشت و کەسانی دیکەی ناحکومی بە تووندی بێهیوا دەکەین لە دەستبەسەرکردنی تیرۆریستەکان . لە جیاتی ، RFJ لەبەرانبەر زانیارییەک کە یارمەتی ڕیکخراوەی دەوڵەتی پەیوەندیدار دەدات بۆ دۆزینەوە یان دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە پاداشت دەدات.
  • ئەگەر بمانهەوێت زانیاری پێشکەش بکەین، دەبێ پەیوەندی بە کێ بکەین؟

    ئەگەر بمانهەوێت زانیاری پێشکەش بکەین، دەبێ پەیوەندی بە کێ بکەین؟

    • کەسانی خاوەن زانیاری دەبی لەگەڵ «بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی ناوچەیی» نزیکترین باڵوێزخانەی یان کۆنسولیوڵاتە یەکگرتووەکان یا FBI پەیوەندی بکەن یا زانیاری پەیوەندی خوارەوە بەکار بێنن:

      ناونیشانی پۆستی: RFJ, Washington D.C. 20522-0303, USA
      USA ژمارەی خۆرایی: 1-800-US-REWARDS
      ئیمەیل: [email protected]

  • من دەمهەوێت مۆڵەت وەرگرم بۆ بەکارهێنانی بابەت (وێنە) ماڵپەڕی تۆ لە پێشکەشکردن یان بڵاوکردنەوەی خۆم.

    من دەمهەوێت مۆڵەت وەرگرم بۆ بەکارهێنانی بابەت (وێنە) ماڵپەڕی تۆ لە پێشکەشکردن یان بڵاوکردنەوەی خۆم.

    • جگە لەوانەی مافی کۆپی رایتی هەیە، زانیارییەکانی ئەم ماڵپەڕە لە دۆمینی گشتی دایە و بڵاوکردنەوە یان بەکارهێنانی بێ مۆڵەتی RFJ ڕێگە پیدراوە. داواکاری ئێمە ئەوەیە کە RFJ وەک سەرچاوەیەکی زانیاری ئاماژەی پێ بکرێت و تایبەتمەندی یان زانیاری وێنە بە هێنانی وای وێنەگر یان نووسەر یان RFJ بڵاوکرێتەوە.

      بۆ وێنە یان نیگار یان بابەتێکی دیکە کە کۆپی رایت دەیگرێتەوە، وەرگرتنی مۆڵەت لە سەرچاوەی سەرەکی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە پێویستە. هەروەها، دەبێ بزانی کە بەپێی یاسای تاوانباری 18U.S.C. 713، بەکارهێنانی مۆری فەرمی وڵاتە یەکگرتووەکان لە بارودۆخی تایبەت هاتوو لەو بەشە قەدەغەیە؛ هەر بۆیە، باشترە بەر لە بەکارهێنانی مۆری فەرمی لەگەڵ وەکیلی خۆت ڕاوێژ بکەیت.