ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

عبداللە ئەحمەد عبداللە

تاکوو 10 میلیۆن دۆلار

عبداللە لە رێبەرانی باڵای ئەلقاعیدە و ئەندامی شۆرای رێبەری ئەلقاعیدە یان ھەمان «مجلس الشورا»یە. عبداللە فەرمانبەری ئابووری بەئەزموون، بەڕێوەبەر و بەرنامەداڕێژی ئەلقاعیدەیە.

لە ساڵی 1998 دەستەی دادوەری فیدڕاڵ عبداللەی بە تۆمەتی دەستێوەردان لە بۆمب رێژكردنەكانی 7ی ئابی 1998 لە سەفارەتخانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دارالسلامی تانزانیا و نایروبی كینیا دادگایی كرد. ئەم ھێرشانە 224 كوژراوی مەدەنی و 5,000 برینداری لێكەوتەوە.

لە دەیەی 1990ی زایینی، عبداللە ھەوڵیدا بۆ پێشكەش كردنی پەروەردە سەربازییەكان بە بەڕێوەبەرانی ئەلقاعیدە و ھەندێ لە ھۆزە سۆمالیاییەكان «گەرانەوەی ھیوا» لەگەڵ ھێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە موگادیشو شەڕیان كرد. لە ساڵی 1996 تاكوو 1998، ئەو سەرقاڵی بەڕێوەبەردنی چەندین كەمپی پەروەردەیی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان بوو.

پاش بۆمب رێژكردن لەم سەفارەتخانانە، عبداللە بە پشتیوانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی(IRGC) ئێران ھاتە نێو ئەم وڵاتەوە. لە ساڵی 2003، كاربەدەستانی ئێرانی عبداللە و رێبەرانی دیكەی ئەلقاعیدەیان خستە ژێر بەندی ماڵەوە. لە ئەیلوولی 2015، عبداللە و رێبەرانی دیكەی باڵای ئەلقاعیدە لە بەرانبەر ئازادكردنی دیپلۆماتی ئێرانی كە ھێزەكانی ئەلقاعیدە لە یەمەن رفاندبوویان، لە بەندكردن لە ئێران رزگاربوون.

نیگاری زێده‌

عبداللە ئەحمەد عبداللە
English AAA and SaA PDF