ئه‌و هه‌ڵبژاردراوانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراون
زانیارییه‌ک که‌ده‌بێته هۆی دادگاییکردنی ...

عبدالولی

تاکوو 3 میلیۆن دۆلار

عبدالولی رێبەری جەماعەتی الاحرار (JuA)، لە گرووپە سەربازییەكانی سەر بە وروژاندنی تاڵەبانی پاكستان (TTP) یە. عبدالولی ئەوھا كە دەردەكەوێت لە پارێزگاكانی ننگرھا و كونەری ئەفغانستاندا چالاكی دەكات.

JuA لە ژێر رێبەرایەتی عبدالوالیدا بووە بە یەكێك لە چالاكترین تۆڕەكانی TTP لە پارێزگای پەنجاب و بەرپرسیارێتی چەندین ھێرشی خۆكوژی و ھەندێ لە ھێرشەكان كە لە پاكستاندا روویانداوە، لە ئەستۆ گرتووە.

JuA لە ئاداری 2016 ژمارەیەك ھێرشی خۆكوژی لە پاركی گشتی لاھوری پاكستانی ئەنجامدا. بەھۆی ئەو ھێرشەوە 75 كەس كوژران و 340 كەسی دیكە بریندار بوون.

لە ئابی 2015، JuA بەرپرسیارێتی ژمارەیەك ھێرشی خۆكوژی لە پەنجاب كە بووە ھۆی كووشتنی وەزیری ناوخۆی پەنجاب، شەجاع خانزادە، و 18 كەس لە ھاوڕێیانی، لەئەستۆ گرت.

عبدالولی بە ناوی عومەر خالد خوراسانیش دەناسرێت. ئەو لە ناوچەی مۆھمەندی پاكستان لەدایكبوو و دەگووترێت كە لە كۆتاییەكانی دەیەی چلی ژیانیدایە.ئەو پێشینەی رۆژنامەوانی و ھۆنینەوەی ھۆنراوەیشی ھەیە و لە چەندین فێرگەی كراچیدا وانەی خوێندووە.

نیگاری زێده‌

Wali English PDF