دوایین هه‌واڵه‌کان

تۆڕی دارایی حیزبوڵڵای لوبنانی

خەڵاتی عەداڵەت خەڵاتێکی 10 میلیۆن دۆلاریی بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی تێکدانی ڕێکارە داراییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان پێشنیار دەکات. گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک حیزبوڵڵا بۆ بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆن و کردەوەەکانیان لە دنیادا، پشت بە تۆڕەکانی دابینکردنی دارایی و ئاسانکارییەکان دەبەستن. حیزبوڵڵا لە ڕێگەی یارمەتییە داراییە ڕاستەوخۆیەکانی ئێران، وەبەرهێنان و بازرگانیی نێودەوڵەتی، تۆڕی یارمەتیدەرەکان، گەندەڵی، و چالاکییەکانی شووشتنەوەی پارە ساڵانە نزیکەی یەک میلیارد دۆلار وەدەست دەهێنێت. ئەم گرووپە ئەم داهاتانە بۆ پشتگیریی چالاکییە تێکدەرەکانی خۆی لە هەموو دنیا بە کار دەهێنێت، وەکوو: ناردنی ئەندامە میلیشیاکانی خۆی بۆ سووریا و بۆ پشتگیریی دیکتاتۆریی ئەسەد (Assad)؛ ئۆپەراسیۆنە گوماناوییەکانی بۆ چاوەدێری و کۆکردنەوەی زانیاریی لە وڵاتی ئەمەریکا؛ بەرزکەدنەوەی توانا سەربازییەکانی تا ئەو جێگایەی کە حیزبوڵڵا بانگەشەی ئەوە دەکا کە موشەکی جۆری هۆشیاری وردبینی هەیە. ئەم ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییانە لە ڕێگەی تۆڕی نێودەوڵەتیی دارایی و چالاکییەکانی حیزبوڵڵا دابین دەکرێن – دابینکەرە دارایی و ژێرخانەکانی هێزی ژیانی حیزبوڵڵا پێک دەهێنن.

(ده‌قی ته‌واو »)

حەمزە بن لادەن

تاکوو 1 میلیۆن دۆلار

حەمزە بن لادەن كوڕی رێبەری كۆچكردووی پێشووی ئەلقاعدە، ئۆسامە بن لادەن بووە و خەریكی بوون بە رێبەری یەكێك لە لقەكانی ئەلقاعدەیە. ئەو پەیامە دەنگی و وێنەییەكانی لە ئینتەرنێتدا بڵاوكردووەتەوە و داوای لە شوێنكەوتووانی كردووە تاكوو ھێرشگەلێكی دژ بە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ھاوپەیمانانی رۆژئاوای دەست پێبكەن و ھەڕەشەی كردووە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە كوشتنی باوكی لە لایەن ھێزە سەربازییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ئەیاری 2011 ھێرشگەلێك دژ بە ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەنجام دەدات.

حەمزە بین لادێن (Hamza bin Ladin) لە گەڵ کچێکی عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدوڵڵا (Abdullah Ahmed Abdullah)، یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی ئەلقاعیدە (al-Qa’ida) کە لە نۆڤەمبەری 1998 لە لایەن دادگای باڵای فیدیرالیی ئاماژەی پێکرا و بە تۆمەتی بەشداریی لە دانانەوەی بۆمب لە باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان (U.S.) لە بەرواری 7ی ئاگۆستی 1998 لە دار ئیس سەلامی (Dar es Salaam) کێنیا (Kenya) تۆمەتبار کرا . ڤیدیۆیەکی هاوسەرگیریی حەمزە لە حەساری ئەبووتەبەدی (Abbottabad) ئوسامە بین لادێن (Usama bin Laden) دۆزراوە و لە ساڵی 2017دا لە لایەن ڕێکخراوی سیا (CIA) بڵاوکرایەوە. دەست بە سەر نامەکانی ئوسامە بین لادێندا گیرا لە ئەبووتەبەد، لە حەساری پاکستان (Pakistan) ئەو شوێنەی ئوسامە بین لادێنی (Usama bin Laden) لێ کوژرا، و ئەم نامانە ئەوە نیشان دەدەن کە ئەو خەریکە حەمزە ئامادە دەکات بۆ ئەوەی وەک سەرکردەی ئەلقاعیدە لە جیگای بابی دانێت.

(ده‌قی ته‌واو »)

هێرشه‌کانی 2008 موومبای (به‌مبه‌ئی)

موومبای (به‌مبه‌ئی)، هیندستان | 29-26 نۆڤه‌مبری 2008

له‌ به‌رواریی 26 نۆڤه‌مبری 2008 تاکوو 29 نۆڤه‌مبری 2008، 10 هێرشکار که‌ له‌ لایه‌ن ڕێکخراویی تیرۆریستیی له‌شکه‌ری ته‌ییب (Lashkar-e-Tayyiba (LeT)) له‌ پاکیستان‌ ڕاهێنانیان پێکرابوو، زنجیره‌یه‌ک هێرشی هاوئاهه‌نگیان له‌ دژی چه‌ند شوێن له‌ موومبای (به‌مبه‌ئی) هیندستان ئه‌نجام دا، ئه‌و شوێنانه‌ی کرانه‌ ئامانج بریتی بوون له‌ هۆتێل تاج مه‌حه‌لTaj Mahal) hotel)، هؤتێل ئوبرۆی (Oberoi hotel)، کافه‌ی لێۆپۆلد (Leopold Café)، ماڵیی نه‌ریمان چابادNariman) (Chabad) House)، وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ریی چاتاراپتیی شیواژی تێرمینووسChhatarapati Shivaji Terminus) train station)، که‌ تێیاندا نزیکه‌ی 170 که‌س کووژران.

له‌ ماوه‌ی ئه‌و گه‌مارۆ 3 ڕۆژه‌یه‌دا شه‌ش ئه‌مه‌ریکیی کووژران که‌ بریتی بوون له‌: بێن زیۆن چۆرمان (Ben Zion Chroman)، گاڤریێل هۆڵتزبێرگ (Gavriel Holtzberg)، ساندیپ شوانی (Sandeep Jeswani)، ئالان شێر (Alan Scherr)، کچه‌ه‌که‌ی نائۆمی شێر (Naomi Scherr)، و ئه‌ریێ لێبیش تێتلباوم (Aryeh Leibish Teitelbaum).

(ده‌قی ته‌واو »)

ساڵح ئەلعاروەری

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

لە ئۆکتۆبەری 2017دا، ساڵح ئەلعاروەری، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەلەکانی عێزەددین قەسام، چڵی چەکداری حەماس، وەکو جێگری نووسینگەی سیاسی حەماس هەڵبژێردرا. ئەلعاروەری بەرپرسیارێتی مسۆگەرکردن لە باری دارایی و سەرکردایەتی هەڵمەتە چەکدارانەکانی حەماسی لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین لە ئەستۆ بووە و گومانلێکراوە بە هۆی ئەوەی کە دەستی هەبووە لە چەند هێرشی تێرۆریستی، دزی و مرۆڤ رفاندن. لە ساڵی 2014دا، ئەلعاروەری رایگەیاند کە حەماس بەرپرسیارێتی هێرشی تێرۆریستی 12ی جوونی 2014 لە ئەستۆ دەگرێت کە تێیدا سێ تازەلاوی ئیسرائیلی، لەوانە هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی-ئەمریکایی نفتالی فراکل، لە کەرتی رۆژئاوا رفێندران و کوژران. ئەو راشکاوانە ئەم کوشتنانە بە “هەڵمەتی قارەمانانە” ناودەبات. لە سێپتەمبەری 2015دا، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بەپێی فەرمانی جێبەجێکاریی 13224 ئەلعاروەری بە تێرۆریستی تایبەتی جیهانی (SDGT) ناساند، کارێ کە بووە هۆی گەمارۆدانی داراییەکانی.

(ده‌قی ته‌واو »)

خالید یوسف حەرب

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

خالید یوسف حەرب یەکێک لە راوێژکارانی نزیکی سکرتێری گشتی سەیید حەسەن نەسرولڵا، رێبەری گروپی تێرۆریستی حێزبوڵڵایە و وەکو پێوەندیدەری چەکداری باڵای گروپ لەگەڵ رێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئێرانی و فەلەستینی هاوکاری کردووە. حەرب فەرماندەر و چاوەدێری هەڵمەتە چەکدارانەکانی گروپەکە لە خاکی فەلەستین و چەند وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە. لە ساڵی 2012دا، حەرب لە گواستنەوەی بڕێکی زۆر پارە بۆ هاوپەیمانە سیاسییەکانی حێزبوڵڵا لە یەمەندا دەستی هەبووە. لە ئاگوستی 2013دا، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بەپێی فەرمانی جێبەجێکاریی 13224 حەربی بە تێرۆریستی تایبەتی جیهانی ناساند.

(ده‌قی ته‌واو »)

هەیسەم عەلی تەباتەبایی

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

هەیسەم عەلی تەباتەبایی رێبەرێکی چەکداری گرنگی حێزبوڵڵایە کە فەرماندەری هێزە تایبەتەکانی حێزبوڵڵا لە سووریا و یەمەن بووە. کارەکانی تەباتەبایی لە سووریا و یەمەن بەشێک لە هەوڵ و تێکۆشانی گشتی حێزبوڵڵا بۆ فێرکردن، یارمەتی دارایی و دابینکردنی هێز بۆ پشتگیری لەو کردەوانەیە کە بۆ ئاژاوەنانەوەکانی خۆی لە ناوچەکەدا دەیکات. لە ئۆکتۆبەری 2016دا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەپێی فەرمانی جێبەجێکاریی 13224 تەباتەبایی بە تێرۆریستی تایبەتی جیهانی ناساند.

(ده‌قی ته‌واو »)

موراد قەرەیلان

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

موراد قەرەیلان، سەرۆکی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) و رێبەری باڵای PKKیە. وەزارەتی خەزێنەداری ئەوەی وەک تێرۆریست دیاریی کردووە. هەروەها قەرەیلان بە هۆی ورووژاندنی هێرشە توندوتیژاوییەکان بە فەرمی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە تۆمەتبار کراوە.

حزبی کرێکارانی کوردستان (PKK) کە بە ناوی کۆنگرەی گەلیش ناسراوە، رێکخراوێکی تێرۆریستی چالاکی ناوچەییە و لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی دەرەوە (FTO) دیاریی کراوە. PKK بەرپرسانی حکومی، پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی تورکیای کردووەتە ئامانج و خەڵکی ئاسایی بریندار کردووە و کوشتووە. PKK لە رایەڵە و چالاکییە تاوانبارانەکانی خۆی لە سەرتانسەری ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی کەڵکی وەرگرتووە. PKK لە دانەرانی خۆکوژی بۆمب، ئامێرەکانی تەقاندنەوەی دەسکرد (VBIED)، و تاکتیکەکانی تری ناخۆشی تێرۆر کەڵکی وەرگرتووە. هەروەها PKK کەسانی کەم تەمەنی بەکارهێناوە و هەندێ جار ئەو کارەی بە رفاندن جێبەجێ کردووە و ئەوانە وەکو شەڕوان بەکاردەهێنێت. PKK لە ساڵی 1993 دا رێژەی 19 گەشتیاری رۆژئاوایی لەوانە ئەمریکییەکی رفاند و هەروەها لە ساڵی 1995 دا دوو ئەمریکی لە بۆمب دانانێکی PKKدا بریندار بوون.

(ده‌قی ته‌واو »)

جەمیل بایک

تاکوو 4 میلیۆن دۆلار

جەمیل بایک ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاریی، ئەندامی دامەزرێنەر و رێبەری باڵای PKKیە. وەزارەتی خەزێنەداری بایکیشی وەکو تێرۆریست دیاریی کردووە.

حزبی کرێکارانی کوردستان (PKK) کە بە ناوی کۆنگرەی گەلیش ناسراوە، رێکخراوێکی تێرۆریستی چالاکی ناوچەییە و لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی دەرەوە (FTO) دیاریی کراوە. PKK بەرپرسانی حکومی، پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی تورکیای کردووەتە ئامانج و خەڵکی ئاسایی بریندار کردووە و کوشتووە. PKK لە رایەڵە و چالاکییە تاوانبارانەکانی خۆی لە سەرتانسەری ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی کەڵکی وەرگرتووە. PKK لە دانەرانی خۆکوژی بۆمب، ئامێرەکانی تەقاندنەوەی دەسکرد (VBIED)، و تاکتیکەکانی تری ناخۆشی تێرۆر کەڵکی وەرگرتووە. هەروەها PKK کەسانی کەم تەمەنی بەکارهێناوە و هەندێ جار ئەو کارەی بە رفاندن جێبەجێ کردووە و ئەوانە وەکو شەڕوان بەکاردەهێنێت. PKK لە ساڵی 1993 دا رێژەی 19 گەشتیاری رۆژئاوایی لەوانە ئەمریکییەکی رفاند و هەروەها لە ساڵی 1995 دا دوو ئەمریکی لە بۆمبڕێژکردنێکی PKKدا بریندار بوون.

(ده‌قی ته‌واو »)

دوران کاڵکان

تاکوو 3 میلیۆن دۆلار

دوران کاڵکان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەر و رێبەری باڵای PKKیە. ئەو بەرپرسیاری هێرشێک لە دیسەمبەری 2009دا بوو کە تێیدا حەوت سەربازی تورک کوژران. وەزارەتی خەزێنەداری کاڵکانیشی وەکو تێرۆریست دیاریی کردووە.

حزبی کرێکارانی کوردستان (PKK) کە بە ناوی کۆنگرەی گەلیش ناسراوە، رێکخراوێکی تێرۆریستی چالاکی ناوچەییە و لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی دەرەوە (FTO) دیاریی کراوە. PKK بەرپرسانی حکومی، پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی تورکیای کردووەتە ئامانج و خەڵکی ئاسایی بریندار کردووە و کوشتووە. PKK لە رایەڵە و چالاکییە تاوانبارانەکانی خۆی لە سەرتانسەری ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی کەڵکی وەرگرتووە. PKK لە دانەرانی خۆکوژی بۆمب، ئامێرەکانی تەقاندنەوەی دەسکرد (VBIED)، و تاکتیکەکانی تری ناخۆشی تێرۆر کەڵکی وەرگرتووە. هەروەها PKK کەسانی کەم تەمەنی بەکارهێناوە و هەندێ جار ئەو کارەی بە رفاندن جێبەجێ کردووە و ئەوانە وەکو شەڕوان بەکاردەهێنێت. PKK لە ساڵی 1993 دا رێژەی 19 گەشتیاری رۆژئاوایی لەوانە ئەمریکییەکی رفاند و هەروەها لە ساڵی 1995 دا دوو ئەمریکی لە بۆمب دانانێکی PKKدا بریندار بوون.

(ده‌قی ته‌واو »)

قاسم ئه‌لڕیمی

تاکوو 10 میلیۆن دۆلار

قاسم ئه‌لڕیمی له‌ مانگی جوونی 2015 نێو نرا ئه‌میری ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP)، ئه‌و هه‌ر زوو پاش ئه‌وه‌ی سوێندی وه‌فاداریی بۆ ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌ ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری خوارد داوای ده‌ستپێکردنیی هێرشی نوێی دژی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای کرد. له‌ ساڵه‌کانی 1990دا ئه‌لڕیمی له‌ که‌مپێکی ئه‌لقاعیده‌ له‌ ئه‌فغانستان ڕاهێنانی به‌ تیرۆریستان ده‌کرد، و پاشان گه‌ڕاوه‌ بۆ یه‌مه‌ن و بوو به‌ فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازیی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP). ئه‌و له‌ ساڵی 2005دا له‌ یه‌مه‌ن به‌ تۆمه‌تی پیلان داڕشتن بۆ تیرۆری باڵوێزی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ یه‌مه‌ن به‌ پێنج ساڵ زیندانیکران حوکم درا، و له‌ ساڵی 2006 ڕای کرد (له‌ زیندان هه‌ڵات). ئه‌لڕیمی په‌یوه‌ندیی هه‌بوو به‌ هێرشی سێپته‌مبه‌ری 2008 بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌نعا که‌ بووه‌ هۆی کووژرانی 10 پاسه‌وانی یه‌مه‌نی، چوار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی، و شه‌ش تیرۆریست. ئه‌لڕیمی هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی هه‌بوو به‌ هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ دیسه‌مبه‌ری 2009 له‌ ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی “جلی بۆمبڕێژکراویی ژێره‌وه‌”ی فاڕووق ئه‌بدولموته‌للیب. ساڵی 2009، حکوومه‌تی یه‌مه‌ن ئه‌لڕیمی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کرد که‌ که‌مپێکی ڕاهێنانی ئه‌لقاعیده‌ی له پارێزگای ئابیانی‌ یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌بردووه‌.

(ده‌قی ته‌واو »)

خالید ساعید ئه‌لبه‌تارفی

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

خالید ئه‌لبه‌تارفی ئه‌ندامێکی باڵای ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP) له‌ پارێزگای هه‌دراماوت (Hadramaut) و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بییه‌ (AQAP). له‌ ساڵی 1999، ڕۆیشته‌ ئه‌فغانستان و له‌ که‌مپی ئه‌لفاڕووقی ئه‌لقاعیده‌ ڕاهێنانی کرد. له‌ ساڵی 2001، شان به‌شانی تاڵیبان دژی هێزه‌کانی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی باکوور شه‌ڕی کرد. ئه‌لبه‌تارفی له‌ ساڵی 2010 په‌یوه‌ست بوو به‌ هێزه‌کانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP) له‌ یه‌مه‌ن، و سه‌رۆکایه‌تیی هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP) کرد له‌ پارێزگای ئابیان، و ناو نرا ئه‌میری ئابیانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP). پاش کووژرانی ڕێبه‌ری ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ مانگی جوونی 2016 له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی (AQAP) ناسر ئه‌لووحه‌یشی له‌ هێرشێکیی سه‌ربازیی هێزه‌کانی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا، ئه‌و به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک هۆشداریی دا که‌ ئه‌لقاعیده‌ ئابووریی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناو ده‌با و ‌هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.

(ده‌قی ته‌واو »)

عبداللە ئەحمەد عبداللە

تاکوو 10 میلیۆن دۆلار

عبداللە لە رێبەرانی باڵای ئەلقاعیدە و ئەندامی شۆرای رێبەری ئەلقاعیدە یان ھەمان «مجلس الشورا»یە. عبداللە فەرمانبەری ئابووری بەئەزموون، بەڕێوەبەر و بەرنامەداڕێژی ئەلقاعیدەیە.

لە ساڵی 1998 دەستەی دادوەری فیدڕاڵ عبداللەی بە تۆمەتی دەستێوەردان لە بۆمب رێژكردنەكانی 7ی ئابی 1998 لە سەفارەتخانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دارالسلامی تانزانیا و نایروبی كینیا دادگایی كرد. ئەم ھێرشانە 224 كوژراوی مەدەنی و 5,000 برینداری لێكەوتەوە.

لە دەیەی 1990ی زایینی، عبداللە ھەوڵیدا بۆ پێشكەش كردنی پەروەردە سەربازییەكان بە بەڕێوەبەرانی ئەلقاعیدە و ھەندێ لە ھۆزە سۆمالیاییەكان «گەرانەوەی ھیوا» لەگەڵ ھێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە موگادیشو شەڕیان كرد. لە ساڵی 1996 تاكوو 1998، ئەو سەرقاڵی بەڕێوەبەردنی چەندین كەمپی پەروەردەیی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان بوو. (ده‌قی ته‌واو »)

سیف العادل

تاکوو 10 میلیۆن دۆلار

ئەلعەدل لە رێبەرانی باڵای ئەلقاعیدە و ئەندامی شۆرای رێبەرایەتی ئەلقاعیدە یان ھەمان «مجلس الشورا»یە. ئەلعەدل كۆمیتەی سەربازی ئەلقاعیدەش رێبەرایەتی دەكات.

ئەلعەدللە ساڵی 1998 دەستەی دادوەری فیدڕاڵ بە تۆمەتی دەستێوەردان لە بۆمب رێژكردنەكانی 7ی ئابی 1998 لە سەفارەتخانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دارالسلامی تانزانیا و نایروبی كینیا دادگایی كرا. ئەم ھێرشانە 224 كوژراوی مەدەنی و 5,000 برینداری لێكەوتەوە.

ئەلعەدل پێش دەستبەسەربوونی لە ساڵی 1987 بە دەرەجەی نەقیبی دووەم لە نێو ھێزەكانی تایبەتی میسردا خزمەتی دەكرد. لەم ساڵەدا لە پاش تیرۆری سەرنەكەوتووی وەزیری وڵاتی میسر، ئەلعەدل لەگەڵ ھەزاران كەس لە شەڕكەرانی دژی حكوومەت دەستبەسەر كرا (ده‌قی ته‌واو »)

عبدالولی

تاکوو 3 میلیۆن دۆلار

عبدالولی رێبەری جەماعەتی الاحرار (JuA)، لە گرووپە سەربازییەكانی سەر بە وروژاندنی تاڵەبانی پاكستان (TTP) یە. عبدالولی ئەوھا كە دەردەكەوێت لە پارێزگاكانی ننگرھا و كونەری ئەفغانستاندا چالاكی دەكات.

JuA لە ژێر رێبەرایەتی عبدالوالیدا بووە بە یەكێك لە چالاكترین تۆڕەكانی TTP لە پارێزگای پەنجاب و بەرپرسیارێتی چەندین ھێرشی خۆكوژی و ھەندێ لە ھێرشەكان كە لە پاكستاندا روویانداوە، لە ئەستۆ گرتووە.

(ده‌قی ته‌واو »)

مەنگال باغ

تاکوو 3 میلیۆن دۆلار

مەنگال باغ رێبەری لەشكەری ئیسلامی، لە گرووپەكانی سەربازی سەر بە وروژاندنی تاڵەبانی پاكستان (TTP)یە. ئەم گرووپە داھاتی لەسەر شوێنی قاچاخی مادەی ھۆشبەر، قاچاخی مرۆڤ، رفاندنی مرۆڤ، ھێرش كردنە سەر كاروانەكانی ناتۆ و وەرگرتنی ماڵیات لە بازرگانی تڕانزیتی نێوان پاكستان و ئەفغانستانە.

باغ لە ساڵی 2006 رێبەری لەشكەری ئیسلامی لە ئەستۆ بوو و بەردەوام بۆ پارێزگاریكردن لە داھاتە ناڕەواكان گرێدراوی خۆی گۆڕیوە. ئەو نوسخەی تووندڕەوی ئیسلامی دێئۆبەندی لە ناوچەكانی رۆژھەڵاتی ئەفغانستان و رۆژئاوای پاكستانی بەڕێوە بردووە و بەتایبەت پارێزگای ننگرھاری ئەفغانستانی لە ژێر دەستدایە.

(ده‌قی ته‌واو »)

احلام احمد التمیمی

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

احلام احمد التمیمی، هاووڵاتی ئۆردنە، ناسراو بە “خالتی” و “حەلاتی” یاریدەدەری تیرۆریستی گوناهبارکراوی سەر بە حەماسە.

لە 9ی ئەگۆستی 2001، التمیمی بۆمبێک و خۆکوژێکی حەماسی گواستەوە بۆ پیتزافرۆشی قەرەباڵغی “سپاڕۆ” (Sbarro) لە ئورشەلیم. لەوێ کەسی خۆکوژ بە تەقاندنەوەی بۆمب دەبیتە هۆی کوشتنی 15 کەس، بۆ نموونە حەوت منداڵ. دوو هاووڵاتی ئەمریکا لەم هێرشەدا کوژران: جودیت شۆشانا گرینباوم (Judith Shoshana Greenbaum)، مامۆستای 31 ساڵەی دووگیانی خەڵکی نیۆجەرسی و مالکا چانا رۆت (Malka Chana Roth)، 15 ساڵه. زیاتر لە 120 کەسی دیکە، بۆ نموونە چوار هاووڵاتی ئەمریکی ، بریندار بوون. حەماس بەرپرسیاریەتی ئەم تەقینەوەی لە ئەستۆ گرت.

(ده‌قی ته‌واو »)

طلال حمیه

تاکوو 7 میلیۆن دۆلار

طلال حمیه سه‌رۆکی “ڕێکخراوه‌ی ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی حزب‌ا…”(ESO)یه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ ڕێکخستراوه‌کان ده‌کات له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیادا. ESO حزب‌ا… به‌رپرسی پلاندانان، هه‌ماهه‌نگکردن و جێبه‌جێکردنی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی لوبنان. ئیسرائیل و ئه‌مریکا ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م هێرشانه‌ن.

وه‌زاره‌تی دارایی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ هۆی پشتگری له‌ چالاکییه‌ تیرۆریسته‌کانی حزب‌ا… له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیادا به‌پێی بڕیاری جێبه‌جێکاری 13224 له‌ 13ی سێپته‌مبه‌ری 2012دا طلال حمیه وه‌ک تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت ڕاگه‌یاند.

(ده‌قی ته‌واو »)

فواد شکر

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

فواد شکر ڕاوێژکاری باڵای چه‌کداری به‌ئه‌زموونی حه‌سن نصرا…، سکرتاریه‌تی گشتی حزب‌ا…، یه‌. شکر یه‌کێکه‌ له‌ به‌رپرسه‌ باڵاکانی حزب‌ا… که‌ فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌کداری حزب‌ا… ی له‌ ئه‌ستۆیه‌ له‌ باشووری لوبنان. ئه‌و له‌ باڵاترین دامه‌زراوه‌ی چه‌کداری حزب‌ا…، ئه‌نجومه‌نی جیهاددا، چالاکی ده‌کات.

شکر زیاتر له‌ 30 ساڵ له‌ خزمه‌تی حزب‌ا… دا بووه‌. ئه‌و‌ هاوڕێی نزیکی عماد مغنیه، فه‌رمانده‌ی کۆچکردووی حزب‌ا…، بوو. شکر له‌ پلاندان و جێبه‌جێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ته‌قینه‌وه‌دا له‌ بنکه‌ی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ به‌یروت، لوبنان، ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ 23ی ئۆکتۆبه‌ری 1983دا جێبه‌جێ کرا و بوو به‌ هۆی کوژرانی 241 چه‌کداری ئه‌مریکی.

(ده‌قی ته‌واو »)

محمد الجولانی

تاکوو 10 میلیۆن دۆلار

محمد الجولانی، ناسراو به ابومحمد الگولانی، ناسراو به محمد الجولانی، سه‌رکرده‌ی باڵای ڕێکخراوه‌ی تیرۆریستی «جبهه النصره» (ANF)، لقێکی القاعیده‌یه‌ له‌ سوریا. له‌ ئه‌پریلی 2013دا، الجوالانی له‌گه‌ڵ القاعیده‌ و سه‌رکرده‌ی ئه‌ودا ایمان الظواهریدا پەیمانی سۆزداری بەست. له‌ ژووڵاوی 2016دا، الجولانی له‌ گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا القاعیده‌ و الظواهری هان دا و ڕایگه‌یاند که‌ ANF ناوه‌که‌ی خۆی ده‌گڕێت به‌ (ده‌قی ته‌واو »)

کوشتنی جوئیل وەسلەی شروم (Joel Wesley Shrum)

تەعەز،یەمەن | 18ی مارسی ,2012

لە ڕۆژی 18ی مارسی 2012، شروم 29 ساڵە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ شۆنی ئیشەکەی خۆی لە تەعەز، یەمەن، بە گولە کوژرا. ئەم گولەیە لەلایەن کەسێک هاویشترا کە لە پشتەوەی ماتۆڕێک کە هاو ئاراستەی ئۆتۆمبیلی شرۆم وەستابوو. شروم لە ڕۆژی مردنی خۆی بەڕێوەبەر و مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوو لە ناوەندی فێرکاری و گەشەی نێودەوڵەتی. ئەو هاوڕی (ده‌قی ته‌واو »)

ابوبکر البغدادی

تاکوو 25 میلیۆن دۆلار

ابوبکر البغدادی ، ناسراو بە ابوودوعا، بە ناوی دیکەی عواد ابراهیم البدری، سەرۆکی بالای ڕیکخراوەی تیرۆریستی حکومەتی ئیسلامی عێراق و شام(داعش)ـە. هه‌ڕه‌شه‌ی ابوبکر البغدادی له‌و کاته‌وه‌که‌ هه‌واڵی پاداشتی سه‌ره‌تایی 10 میلیۆن دۆلاری وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌له‌بری زانیارییه‌کان که‌ده‌بنه هۆی دۆزینه‌وه‌ی شوێن، گرتن یان دادگاییکردنی ئه‌و له‌ ساڵی 2011دا ڕاگه‌یێندرا، زیاتر بووه. له‌ مانگی جونی 2014دا، داعیش (ده‌قی ته‌واو »)

گولمورۆد خالیمۆڤ

تاکوو 3 میلیۆن دۆلار

گولمورۆد خالیمۆڤ ئه‌ندام و به‌رپرسانی ڕاکێشانی هێزه‌ بۆ حکومه‌تی ئیسلامی عیراق و شام (داعیش). له‌ ڕابردوودا وه‌ک عه‌قیدی هه‌ڵمه‌تی تایبه‌تی تاجیکستان، فه‌رمانده‌ی پۆلیس و هاوێژه‌ری سوپا خزمه‌تی کردووه‌. ئه‌و فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی تایبه‌تی نیمچه‌ سوپایی له‌ وه‌زاره‌تی وڵاتی تاجیکستان بوو. خالیمۆڤ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌کی ثڕوپاگنده‌یی ڕاگه‌یاند که‌ بۆ داعیش شه‌ڕ ده‌کات و هه‌مووان بۆ هه‌وڵی توندوتیژانه‌ (ده‌قی ته‌واو »)

ابومحمد الشمالی

تاکوو 5 میلیۆن دۆلار

تیراد الجربا، فه‌رمانده‌ی باڵای سنووری حکومه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعیش)، ناسراو به‌ ابو محمد الشمالی، له‌ ساڵی 2005وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدا بووه‌ له‌گه‌ڵ داعیش، به‌ ناوی پێشووی القاعیده‌ی عێراق. له‌ ئێستادا ئه‌و یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رکرده باڵاکانی کۆمیته‌ی کۆچ و لۆجستی داعیش و به‌رپرسی دابینکردنی ئاسانکاری گه‌شتی جه‌نگاوه‌رانی تیرۆریستی بیانییه‌، به‌گشتی له‌ ڕێگه‌ی غازیان ته‌په‌، تورکیا، (ده‌قی ته‌واو »)

قاچاغی نەوت و کەلوپەلی کەلتووری کۆن لە بەرژەوەندی حکومەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)

بەرنامەی «پاداشتی دادوەری» لەبەرانبەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی ئاڵۆزبوونی بەرچاو لە ڕەوتی فرۆشتن و/ یان بازرگانی نەوت و کەلوپەلی کەلتووری کۆن لەڕێگەی/بە/لەلایەن/لەبەرژەوەندی حکومەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) تا 5 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات. گرووپە تیرۆریستییەکان وەک داعش بۆ جێبەجێکردنی هەڵمەت و هێرشەکانی خۆی پشتیان بەستووە بە تۆڕەکانی دابینکردنی دارایی و پاڵپشتی. سوودوەرگرتنی نایاسایی داعش (ده‌قی ته‌واو »)