“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری کە ببێت بە هۆی تێکدانی پێکهاتەی دارایی حزبوڵا، تاکوو 10ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. حسیب محمد حەدوان ناسراو بەحاج زەین، بەرپرسێکی باڵای سکرتارییەتی گشتی حزبوڵایە. ئەو ملکەچی حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵایە و ئەرکی ئەو کۆکردنەوەی پارە لە یارمەتیدەران و بازرگانانی دەرەوەی لوبنانە. وەک بەشێک لە ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکانیان لە حزبوڵا و حەدوان و بەڕێوەبەری ئۆفیسەکەی عەلی الشعیر سیستمی دارایی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی پارە بۆ لوبنان بەکاردێنن و هاوکات مەبەستی ڕاستەقینەیان لە پشت کۆکردنەوەی یارمەتییەکە شاردۆتەوە کە بریتییە لە پارەدانی چالاکی ڕێکخراوی تیرۆر.
لە ڕێکەوتی 17ی ئەیلوولی 2021دا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، حەدوانی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، حەدوان ئابلۆقە کرا. بۆنموونە هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە حەمیە لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ حەدوان. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.