“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری کە ببێت بە هۆی تێکدانی پێکهاتەی دارایی حزبوڵا، تاکوو 10ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. عەلی سعاده سەرمایەدارێکی حزبوڵایە کە لە گینێ کار دەکات. سعاده دەست دەکات بە گواستنەوەی پارە لە گینێوە بۆ حزبوڵا و گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی نوێنەرانی حزبوڵا لە گینێ و لوبنان.
ساڵی 2020، گروپێک لە بازرگانانی لوبنانی لە گینێ کە بریتین لە تاهیر و سعاده (سەرمایەدارەکەی حزبوڵا ئیبراهیم) بڕە پارەیەکی زۆریان بە فڕۆکەی تایبەتەوە لە گینێوە بەرەو لوبنان گواستەوە. گرووپەکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پارەکە بۆ یارمەتیدانی دۆخی COVID-19 یە لە لوبنان، بەمەش خۆی لە لێکۆڵینەوە دووردەخاتەوە. هاوکاری COVID-19 پێشتر وەک پاساو و بیانوو بۆ گواستنەوەی پارە لە گینێوە بۆ لوبنان بۆ حزبوڵا بەکارهاتووە.
گومان دەکرێت سعاده بەلەمی ڕاوکردن بەکاربێنێت بۆ چالاکی نایاسایی، وەک بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.
لە ڕێکەوتی 4ی ئازاری 2022دا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، سعادەی بە هۆی یارمەتیدانی مادی، پاڵپشتی، یان دابینکردنی یارمەتی دارایی، مادی یان هونەری یان پێشکەشکردنی کاڵا یان خزمەتگوزاری بۆ پاڵپشتی حزبوڵا وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، سعادە ئابلۆقە کرا. بۆنموونە هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە سراجالدین لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ سعادە. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.