ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

هێزەکانی قۆدسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی -(IRGC-QF)

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

هێزەکانی قۆدسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی -(IRGC-QF) کە لقێکی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامییە، میکانیزمی سەرەکی ئێرانە بۆ پەروەردەکردن و گەشەپێدان و پشتگیریکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە دەرەوە. ئێران بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی خۆی و لەخۆگرتنی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری و دروستکردنی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،IRGC-QF بەکاردێنێت. لە ساڵی 2011دا IRGC-QF بەنیاز بوو باڵیۆزی سەعودیە لە ئەمریکا لە واشنتۆن دی سی بکوژێت. لە ساڵی 2012 لە تورکیا و کینیا بە مەبەستی پیلانگێڕانی هێرش، کارگێڕەکانیIRGC-QF دەستگیرکران. لە کانوونی دووەمی 2018دا، ئەڵمانیا 10 کەس لە فاکتەرەکانی IRGC ئاشکرا کرد کە بەشدارییان لە پیلانێکی تیرۆریستیدا کردووە لە ئەڵمانیا.

لە ڕێکەوتی 15ی نیسانی 2019دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، IRGC، لەوانە قۆدسی IRGC-QF وەک ڕێکخراوەی تیرۆریسی بیانی ڕاگەیاند. لە ساڵی 2017دا، وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا IRGC بە هۆی چالاکی لە بواری پاڵپشتی لە IRGC-QF بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە IRGC لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ IRGC. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ IRGC بە تاوان دادەنرێت.

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please open your Signal app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please open your Line app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please open your Telegram app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please open your Viber app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی وایبەر بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content