ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی هۆتێل DusitD2، لە نایرۆبی پێتەختی وڵاتی کینیا

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

پاداشت

Up to $10 Million

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

«خەڵات بۆ دادپەروەری» لەبری زانیاری پەیوەست بە محمود عبدی عدن و هەر کەسێکی تری بەرپرسیار لە هێرشەکەی تیرۆریستانی الشباب بۆ سەر کۆمەڵگەی هۆتێل DusitD2 لە نایرۆبی، پێتەختی وڵاتی کینیا لە ساڵی 2019 تاکوو 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 15ی کانوونی دووەمی 2019، چەکدارانی الشباب بە تەقەمەنی و چەکی ئۆتۆماتیکی و نارنجۆک هێرشیان کردە سەر ناوەندی بازرگانی DusitD2. ئەم کۆمەڵگە 6 نهۆمە لە کۆمەڵێک دوکان و ئۆفیس و هۆتێلێک پێک دێت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم 21 کەس کوژران کە یەکێکیان هاووڵاتی ئەمریکی بوو. الشباب – لقێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە – لە ڕێگەی شهادەی ئاژانسی فەرمی خۆیەوە، وێنەی ڕاستەوخۆی هێرشەکەی گواستەوە و بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە هێرشەکە بە ئەمری ئەیمەن ‌ظواهری، سەرکردەی ئەوکاتەی ئەلقاعیدە، ئەنجام دراوە.

عدن، سەرکردەیەکی الشباب، یارمەتیدەر بوو لە پلاندانان بۆ هێرشەکەی کانوونی دووەمی ساڵی 2019. لە 17ی تشرینی یەکەمی 2022، وەزارەتی دەرەوە بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری (E.O.) عدنی وەک تیرۆریستێکی نێودەوڵەتی تایبەت (SDGT) دیاری کرد. 13224، هەموارکراو.

الشباب لە چەندین هێرشی تیرۆریستی لە کینیا و سۆماڵیا و وڵاتانی دراوسێدا دەستی هەبووە. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا هەزاران کەس کوژراون کە هاووڵاتی ئەمریکیشیان تێدا بووە. وەزارەتی دەرەوە لە مانگی ئازاری 2008 «الشباب»ی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی (FTO) و تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت (SDGT) دیاری کرد. هەروەها لە مانگی نیسانی 2010، «لیژنەی ئابلۆقەکانی سۆماڵیا»ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەپێی بڕگەی 8ی بڕیارنامەی 1844 (2008) الشبابی وەک گرووپێکی تیرۆریستی ڕاگەیاند.

پۆستەرەکان:

شوێنە پەیوەندیدارەکان:

کینیا

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please open your Line app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please open your Viber app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی وایبەر بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content