“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری کە ببێت بە هۆی تێکدانی پێکهاتەی دارایی حزبوڵا، تاکوو 10ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات.
نازم سەعید یەکێکە لە ناودارەکانی سپیکەرەوەی پارە لە لوبنان و پشتیوانی سەرەکی حزبوڵایە لە ڕووی داراییەوە.
ئەحمەد یەکێکە لە پشتیوانە سەرەکییەکانی حزبوڵا و لە بواری پارە کۆکردنەوە لە ڕێگەی بازرگانی «ئەڵماسی خوێنین»ـەوە ڕابردوویەکی دوورودرێژی هەیە. حزبوڵا ئەحمەد و کۆمپانیاکانی بە مەبەستی دابینکردنی لایەنی دارایی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بەکار دەهێنێت بۆ سپیکردنەوەی پارە لە ئاستێکی بەرچاودا. تا کۆتاییەکانی 2016، ئەحمەد یەکێک بوو لە بەخشەرە گرنگەکانی حزبوڵا لەڕووی داراییەوە کە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانییەوە پارەی بۆ حزبوڵا سپی دەکردەوە و بە شەخسی پارەی بۆ حسن نصرالەی ئەمینداری گشتی حزبوڵا دابین دەکرد. ئەحمەد لە قاچاخچێتی «ئەڵماسی خوێنین»یشدا دەستی هەبوو و پێشتریش لە بەلجیکا بە مەبەستی پشتگیری حزبوڵا هەندێک کۆمپانیای دامەزراندبوو.
ئەحمەد، لە هەوڵێکی پێشوەختەدا، بۆ هەڵاتن لە ئابلۆقەکانی ئەمریکا بەشێکی ماڵ و دارایی خۆی کردبوو بە کاری هونەری بەنرخ و بەو شێوەیە هەڵی دەگرتن. بۆ شاردنەوەی چالاکییەکانی لە بواری سپیکردنەوەی پارە لە بەیروت گەلەرییەکی هونەری کردبۆوە. ئەحمەد کۆلیکسیۆنێکی هونەری بەنرخی هەیە کە بەهاکەی دەیان ملیۆن دۆلارە. ئەم کۆلیکسیۆنە بەرهەمەکانی پابلۆ پیکاسۆ و ئەندی وارۆل لەخۆ دەگرێت کە زۆربەی ئەم بەرهەمانە لە گەلەری و پێنتهاوسەکەی لە بەیروت نمایش کراون. ئەحمەد لە ڕێگەی گواستنەوەی پارەی نەختینە و مامەڵەی بەرچاوی داراییەوە هەوڵی داوە ماڵ و سەروەتەکەی لە باجدان بپارێزێت. ئەحمەد بە شاردنەوەی داهاتە ناشەرعییەکانی لە دەوڵەتی لوبنان، بۆتە هۆی بێبەشبوونی خەڵک و دەوڵەتی لوبنان لە داهاتی باج کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاستەنگی ئابووری پێویستیان پێیەتی.
لە 13ی کانوونی یەکەمی 2019، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224، بەهۆی هاوکاری ماددی، سپۆنسەری یان پشتگیری دارایی، ماددی یان تەکنۆلۆژیا یان کاڵا یان خزمەگوزاری بۆ پشتیوانی لە حزبوڵا ئەحمەدی وەک «تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت» دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، ئەحمەد سزای بەسەردا سەپا. بۆ نموونە، هەموو ئەو مڵک و بەرژەوەندییانەی ئەحمەد کە کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکاوە بلۆک کران و دانیشتووانی ئەمریکایی بەگشتی قەدەغە کران لە هەر مامەڵەیەک لەگەڵ ئەحمەددا. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.