ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

محمد مەکاوی ابراهیم محمد

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

دەربارەی

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە محمد مەکاوی ابراهیم محمد، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. ئەو سەرکردەی ئەو هێرشە بوو کە لە 1ی کانوونی دووەمی 2008دا کارمەندەکانی جۆن گرانڤیل(John Granville) و عبدالرحمان عباس رحامه سەر بە خەرتوم کوشت. مەکاوی پەیوەندی بە گروپێکەوە هەبوو لە سوودان بە ناوی ئەلقاعیدە لە خاکی دوو نیل کە پیلانی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا و سودانیان داڕشتبوو.

دادگایەکی سودانی لە ساڵی 2009دا بە تۆمەتی تێوەگلانی لە کوشتنەکاندا هەوڵیدا و تاوانباری کرد و سزای لەسێدارەدان بۆ مەکاوی دەرکرا. هەرچەندە مەکاوی لە 10ی حوزەیرانی 2010 لە زیندان هەڵات پێش ئەوەی سزاکەی جێبەجێ بکرێت. ئەو هەر خۆ دەدزێتەوە و دەڵێن لە سۆمالیا نیشتەجێیە.

لە ڕێکەوتی 8ی کانوونی دووەمی 2013دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، مەکاوی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە مەکاوی لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ مەکاوی.

وێنەکان

شوێنە پەیوەندیدارەکان

سوودان, سۆماڵیا

ڕێکەوتی لەدایکبوون (مانگ، ڕۆژ، ساڵ)

1984

شوێنی لەدایکبوون

سودان

نەتەوە

سودان

ڕەگەز

پیاو

ڕەنگی قژ

ڕەش

ڕەنگی چاو

قاوەیی تۆخ

زمان

عەرەبی؛ ئینگلیزی

ناوەکان/ ڕێنووسە جیاوازەکانی ناو

محمد مەکاوی؛ محمد مەکاوی ابراهیم محمد؛ محمد مەکاوی ابراهیم؛ محمد مەکاوی ابراهیم محمد

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.
Skip to content