“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری کە ببێت بە هۆی تێکدانی پێکهاتەی دارایی حزبوڵا، تاکوو 10ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. محمد ابراهیم بازی کە لە بەلجیکا و لوبنان و عێراق و چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوای ئەفریقا خەریکی ئیشی بازرگانی یان مامەڵەیە، سەرمایەدارێکی سەرەکی حزبوڵایە. بازی لەڕێگەی چالاکی بازرگانییەوە ملیۆنان دۆلاری بۆ حزبوڵا دروست کردووە.
بازی خاوەن یان بەڕێوەبەری Global Trading Group NV، Euro African Group LTD، Africa Middle East Investment Holding SAL، Premier Investment Group SAL Offshore و Car Escort Services S.A.L. Off Shore، کە هەموویسن لە دەستەی ئابلۆقەکانی ئەمریکا دان و بازی لەم ڕێگەوە ملیۆنەها دۆلاری بۆ حزبوڵا دابین کردووە.
لە ڕێکەوتی 17ی ئایاری 2018دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، محمد ابراهیم بازی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە بازی لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ بازی. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.