لەشکری طیبه (LeT) کە بە سوپای ڕاستڕەوەکان ناسراوە، گرووپێکی تیرۆریستییە لە پاکستان کە لە ساڵانی 1980دا دروست بووە. LeT گەلێک هێرشی ئەنجام داوە. لە ساڵی 1993ەوە لە دژی هێزە هیندییەکان و ئامانجە مەدەنییەکان، چەندین هێرشی بەرزی ئەنجام داوە. ئەم گرووپە که هەروەها هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان له ئەفغانستان. LeT بەرپرسیار بوو لە هێرشە تیرۆریستییەکانی مانگی تشرینی دووەمی 2008 لە شاری مۆمبای هندستان کە بوو بە هۆی کوژرانی 166 کەس کە شەش هاوڵاتی ئەمەریکی تێدابوو و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوون.
لە ڕێکەوتی 26ی کانوونی یەکەمی 2001دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی”(هەموارکراو)، LeTی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریسی بیانی ڕاگەیاند. پێشتر، لە 20ی کانوونی یەکەمی 2001، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، LeTی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە LeT لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ LeT. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ LeT بە تاوان دادەنرێت.