ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

فواد محمد خەلەف

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری پەیوەست بە به فواد محمد خەلەف، ناسراو به فواد شنگال تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. خەلەف سەرکردەیەکی الشبابە و ئاسانکاری کردووە بۆ پاڵپشتی دارایی بۆ ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەی کە ئەمریکا دەستنیشانی کردووە.

لە نیسانی 2008 خەلەف و چەند تاکێکی تر هێرشی تەقەمەنیان کردە سەر بنکەکانی ئیتیۆپیا و پێکهاتەکانی حکومەتی فیدڕاڵی ئینتیقالی لە مۆگادیشو لە سۆماڵیا. لە مانگی ئایاری 2008 خەلەف و گروپێک لە شەڕڤانان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە مۆگادیشو و چەند سەربازیان کوشت و چەند سەربازیش برینداربوون. هەر لەو مانگەدا خەلەف دوو ڕووداوی کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ الشباب لە مزگەوتی کیسمایۆی سۆماڵیا ڕێک خست.

لە ڕێکەوتی 13ی نیسانی 2010دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13536 (هەموارکراو)، خەلەفی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە خەلەف لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ خەلەف. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ الشباب کە FTOیە، بە تاوان دادەنرێت.

وێنەکان:

پۆستەرەکان:

شوێنە پەیوەندیدارەکان:

سۆماڵیا

نەتەوە:

سۆمالیا، سوید

ڕەگەز:

پیاو

ڕەنگی قژ:

ڕەش

ڕەنگی چاو:

قاوەیی

ڕەنگی پێست:

مامناوەندی

ناوەکان/ ڕێنووسە جیاوازەکانی ناو:

فواد محمد خەلەف شەنگۆل؛ فواد شنگال؛ فواد شنگل؛ فواد شانگل؛ فواد شونگول؛ فواد شونگال؛ فواد خەلەف؛ فواد محمد خەلیف؛ فواد محمد کەلەف؛ فواد محمد خەلەف؛ فواد محمد کەلەف؛ فواد محمد خەلەف؛ فواد کلاف؛ فواد محمد خەلیف

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content